ئا: ئاوێنە، دەنگی ئەمریكا
گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه ده‌ستگیرده‌کرێت، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له سۆشیال میدیا خۆی کردوه‌ته "بێوه‌ژن" له کوڕان و پیاوان و فریوی داون و نزیکه‌ی 100 ملیۆن دیناری له ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی وه‌رگرتوه.
ده‌ستگیرکراوه‌که کوڕێکی گه‌نجی ته‌مه‌ن 35 ساڵی دانیشتوی ناوچه‌ی گه‌رمیانه‌و ناوی (خ. گ.)ه. به‌پێی وته‌ی پۆلیسی گه‌رمیان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌یه‌ککاتدا ده‌نگی خۆی بگۆڕێت بۆ کچ و ژن و پیاوی به‌ساڵاچو، ئه‌م ته‌کنیکه‌ی به‌کارهێناوه‌و پاره‌یه‌کی زۆری له کوڕان و پیاوان وه‌رگرتوه.
(خ. گ.) له‌سه‌ر سکاڵای پیاوێکی دانیشتوی ده‌ربه‌ندیخان و گه‌نجێکی دانیشتوی شاره‌زور ده‌ستگیرکراوه. به‌پێی وته‌ی سکاڵاکاران که له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێیان وه‌رگیراوه، 15 هه‌زار دۆلاری له پیاوه ده‌ربه‌ندیخانییه‌که‌و 6 ملیۆن دیناری له گه‌نجه شاره‌زورییه‌که وه‌رگرتوه که پیشه‌ی شوان بوه.
عه‌قید عه‌لی قه‌دوری، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی گه‌رمیان، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند، "ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیرکراوه‌و خۆی کردوه‌ته کچ له کوڕان و پیاوان، مه‌زه‌نده ده‌کرێت نزیکه‌ی 100 ملیۆن دیناری له خه‌ڵک وه‌رگرتبێت، چونکه جگه له‌و دو که‌سه‌ی سکاڵایان تۆمار کردوه، خه‌ڵکێکی زۆر له ترسی ئابڕوی خۆیان نا‌وێرن شکات بکه‌ن."
(خ. گ.) له ئێستادا له بنکه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی گه‌رمیان به‌ندکراوه‌و دۆسیه‌که‌ی لای دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌یه، وته له‌و دو سکاڵاکاره‌ش وه‌رگیراوه که سکاڵایان تۆمارکردوه.
رائید فه‌یاز عه‌بدولجه‌بار، ئه‌فسه‌ری بنکه‌ی پۆلیسی شه‌هیدان له‌که‌لار، که دۆسیه‌ی تۆمه‌تباره‌که‌یان لایه، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای وت"ده‌ستگیرکراوه‌که ته‌له‌فۆنی بۆ خه‌ڵک کردوه، ده‌نگی خۆی گۆڕیوه بۆ ده‌نگی ژن و خۆی به بێوه‌ژن ناساندوه، وتویه‌تی که پیاوه‌که‌ی کۆچی دوایی کردوه‌و نیازی هاوسه‌رگیری هه‌یه."
ئه‌و وتیشی"بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێبکرێت، دواتر ده‌نگی خۆی گۆڕیوه بۆ ده‌نگی پیاوی به‌ساڵاچوو خۆی وه‌کو خه‌زوری بێوه‌ژنه‌که ناساندوه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردون، به‌مجۆره متمانه‌ی دروستکردوه‌و وتویه‌تی ده‌ستم ناڕوات، هه‌ر جاره‌و ملیۆنێک دینار‌و 750 هه‌زارو دوسه‌دو چوارسه‌د دۆلاری وه‌رگرتوه."
به‌پێی وته‌ی ئه‌فسه‌ره‌که‌ی پۆلیس، ده‌ستگیرکراوه‌که زۆر ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه کردوه که فریوی داون، بۆیه ئه‌وانیش به‌رده‌وام به تاکسی و ڕێگه‌ی تر پاره‌یان بۆ ناردوه، به‌مجۆره پاره‌یه‌کی زۆری له خه‌ڵک وه‌رگرتوه.
یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی سکاڵایان له‌سه‌ر (خ. گ.) تۆمارکردوه، گه‌نجێکی شوانی شاره‌زورییه، له‌کاتێکدا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه وته‌ی لێوه‌رگیراوه، وتویه‌تی"تۆمه‌تباره‌که ته‌له‌فۆنی بۆ کردم، خۆی وه‌کو بێوه‌ژنی ده‌ستنه‌ڕۆ ناساندوه، منیش بڕێک پاره‌م بۆ ناردوه، دواتر که‌وتوینه‌ته گفتوگۆ‌و ڕاگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری، به‌مجۆره هه‌ر جاره‌و بڕێک پاره‌م بۆ ناردوه."
رائید فه‌یاز، ئه‌فسه‌ری بنکه‌ی پۆلیسی شه‌هیدان له که‌لار وتی "تۆمه‌تباره‌که له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌وانه‌ی که قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردون، ده‌نگی خۆی گۆڕیوه بۆ کچ و داوای زه‌واجی مسیاری کردوه، قسه‌ی خۆشی بۆ کردون و ئه‌وانیش پاره‌یان بۆ ناردوه."
(خ. گ.) له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا له‌به‌رده‌م پۆلیس په‌شیمانی خۆی له‌کاره‌که‌ی ده‌ربڕیوه، وتویه‌تی"من هه‌ڵه‌بوم، له‌هه‌مانکاتدا ئه‌وانه‌شی پاره‌یان بۆ نا‌ردوم و خۆم گۆڕیوه لێیان به‌کچ بێ تاوان نیین، چونکه قسه‌ی خۆشم بۆ کردون، باسی زه‌واج و پێکه‌وه بونم له‌گه‌ڵ کردون."
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ئاشکرابونی ڕوداوه‌که، رائید فه‌یاز وتی"دواتر تۆمه‌تباره‌که به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی پاره‌ی لێوه‌رگرتون، پێیوتون ئه‌و کوڕه‌و خۆی لێکردون به کچ، ئه‌وانیش شۆک بون، بۆیه ته‌نها دو که‌س سکاڵایان کردوه، پۆلیسیش دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد، تۆمه‌تباره‌که‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌و ده‌ستگیری کردوه."
لای خۆشیه‌وه عه‌قید عه‌لی قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، داوای له‌و که‌سانه کرد که له‌ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوه فریوده‌درێن سکاڵا تۆماربکه‌ن، تا ئه‌م حاڵه‌تانه ڕو له هه‌ڵکشان نه‌کات، وتیشی"کێشه‌که ئه‌وه‌یه هه‌ندێک له‌و پیاوانه‌ی پاره‌یان لێوه‌رگیراوه له‌به‌ر ئابڕوی خۆیان نا‌وێرن سکاڵا تۆماربکه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌کات ئه‌و فێڵبازه‌ی خۆی کردوه‌ته کچ لێیان سه‌قفی داواکارییه‌کانی به‌رز ببێته‌وه‌و داوای پاره‌ی زیاتر بکات."
هه‌روه‌ها وتیشی"هه‌رکه‌سێک فریوبدرێت و سکاڵا تۆمار بکات، به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌نهێنی لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین و ناو و ناوبانگی بپارێزین و تۆمه‌تبار ده‌ستگیربکه‌ین."
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندی به‌یه‌کێک له سکاڵاکاره‌کانه‌وه کرد ئاماده نه‌بو قسه‌بکات. پارێزەر نیزام زەندی پارێزەری پێشوی سکاڵا لەسەر تۆمارکراوەکە بە دەنگی ئەمەریکای وت"من پێشتر زۆر هەوڵم بۆ دا بەڵام دادوەر وتی، دو سێ دۆسێی هەیەو ڕەتیکردەوە ئازادی بکات."