هۆشیار زێباری: نازانین ئەندامەكانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كێن
  2023-04-16     

ئا: ئاوێنە

 

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژە بەوە دەکات توركەكان ئەوەندەیان چاوساغ هەیە لەناو حزبەكەكانی باكوری كوردستان‌و ڕۆژئاوای كوردستان، پێویستیان بەچاوساغ نیە بۆ ڕێنمایكردنی فرۆكە بێفرۆكەوانەكانیان، ئەو دەڵێت "بارزانی وەك مەرجەع هەوڵی زۆری داوەو لەگەڵ كوڕەكانی تاڵەبانی كۆبووەتەوەو هانیداون بۆ كاری پێكەوەیی و چارەسەركردنی كێشەكان".

 

هۆشیار زێباری، لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (العهد) وتی "بەیاننامەكەی حكومەتی هەرێم لەبارەی بۆردومانی فرۆكەخانەی سلێمانی لەلایەنی درۆنی تورکییەوە لەجێی خۆیدا نەبوو، هاوكات وەڵامەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتیش لەجێی خۆیدا نەبوو".

 

وتیشی "توركەكان ئەوەندەیان چاوساغ هەیە لەناو حزبەكەكانی باكوری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان، پێویستیان بەچاوساغ نیە بۆ ڕێنمایكردنی فرۆكە بێفرۆكەوانەكانیان، ڕەنگە وڵات و لایەن هەبێت نەیەوێت هەرێمێكی یەكگرتوو بەهێز هەبێت‌و قەدەری هەرێم وایە یەك ئیدارە بێت، ئەگەر هەرێمی كوردستان ببێت بەدوو ئیدارە، هیچی ئیدارەیەكی نامێنێتەوە، سەرەڕای هەموو ناكۆكیەكان پێویستە بگەینە چارەسەر بۆ تەواوی كێشەكانمان".

 

لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیش دەڵێت "نەوەی دووەمی یەکێتی جیاوازە لەنەوەی یەكەم، كێشەی پارتی چۆنیەتی مامەڵەكردنە لەگەڵ ئەم نەوە تازەیەی یەكێتی، هەستناكەین شەریكمان هەیە لەلایەنەكەی تر، نازانین ئەندامەكانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كێن، جگە لەیەك و دوانێكیان نەبێت نایاناسین".

 

دەشڵێت "بارزانی وەك مەرجەع هەوڵی زۆری داوەو لەگەڵ كوڕەكانی تاڵەبانی كۆبووەتەوەو هانیداون بۆ كاری پێكەوەیی و چارەسەركردنی كێشەكان، ناكرێت یەكێتی شەریكبێت لەگەڵمان لەدەسەڵات و لەهەمان كاتدا ئۆپۆزسیۆنیش بێت، ئێمە دوو ڕێككەوتنمان هەیە لەگەڵ یەكێتی، ڕێككەوتنێكی سیاسی و ڕێككەوتنی حكومی, بەڵام بەداخەوە پابەندنابن پێوەی. ڕوداوێكی كوشتن لەهەولێر ڕویداوەو دۆسیەیەكی یاساییە، یەكێتی دەڵێت هەست بەغوبن دەكرێت لەسلێمانی و جیاوازی دەكرێت، پێیانوتراوە لەڕێی گفتوگۆو دانیشتنەوە ئەم پرسە یەكلابكرێتەوە، یەكێتی پێیوایە وەك پێویست بەشدارنیە لەدەسەڵات، بەڵام لەڕاستیدا لەپشكی خۆی زیاتر پۆستی وەرگرتووە" ئەوانە ئەو سێ کێشەن کە لەگەڵ یەکێتیدا هەمانە". 

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×