ئا: ئاوێنە
لەکاتی بەربانگی ١٥ی نیساندا، درۆنێکی تورکی ژمارەیەک ئەندامی پژاکی لەنزیک پێنجوێن کردە ئامانج، بەهۆی هێرشەکەوە دو کەس کوژرانو دو کەسیش بریندار بون.
لەکاتی بەربانگی ئێوارەی شەممەدا، درۆنێکی تورکی ژمارەیەک ئەندامی پژاکی لەنزیک پێنجوێن کردە ئامانج کە لەئۆتۆمبێلێکدا بون، د.ههڤاڵ ئهبوبهكر، پارێزگاری سلێمانی لەراگەیاندراوێکدا ئەوەی رونکردەوە "بهپێی لێكۆڵینهوه بهراییهكان لههێرشهكهی ئێوارەی ١٥ی نیساندا کە لهلایەن درۆنی تورکییەوە پێنجوێن ئهنجامدرا، دوو كهس شههیدبوون و دوو كهسی تریش بریندارن".
عوسمان ڕەووف، ئەندامی ئەنجومەنی گوندی کانی میرانی بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندوە "بە پێی زانیاریەکانی ئێمە ئوتۆمبێلەکە لە جۆری مێکزەمینی بوە، سێ سەرنشینی تێدا بووە لەبەشی پێشەوە و بە شی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەبەرئەوەی چادری پێوە بووە دڵنیا نین لەوەی کەسی تێدا بووبێت، دوای ئەوەی ساروخی یەکەم نەیتوانی بیان پێکێت لەڕێگەی ساروخی دوەمەوە لێیان درا".
بۆردومانهكانی سنوری قهزای پێنجوێن، ناوچهكانی وریاواو كانی میرانی باباعهلیو ساڵیاوای گرتوەتەوە، ئەمە چەندین جارە کە تورکیا لەسنوری پارێزی سلیمانی بەدرۆن هێرش دەکاتە سەر چالاکوانانی پەکەکەو پژاکو پەیەدەو هەسەدە.
زۆرێک لەچاودێران پێیانوایە ئەم هێرشانە بەچاوساغی کەسانی بەکرێگیراویی ناوخۆو بەهەماهەنگی دەزگا هەواڵگرییەکانی میتی تورکیو ئیتیلاعاتی ئێرانی ئەنجام دەدرێن، کە تائێستا چەندین قوربانی لێکەوتوەتەوە.