ئا: ئاوێنە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق کەله هه‌مانكاتدا ئەندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌شه، دەڵێت هێزی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایش، پێشوەخت تورکیایان لە سەردانەکەی شاندێکی باڵای هەسەدە و کارمەندانی سەربازی ئەمریکا بۆ سلێمانی ئاگادارکردبووەوە.
هەرێم کەمال ئاغا، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: "هاوپەیمانان، تورکیا و عێراقییان لە کۆبونەوەکەی بەرپرسانی هەسەدە و بەرپرسانی ئەمریکا و یەکێتی لە کاتی هاتنی شاندەکە و رۆیشتنیان لە سلێمانی ئاگادار کردبوەوە، ئیتر چ پێویست به که‌سێکی تر هه‌یه زانیاری بدات له‌وه‌ی که مه‌زڵوم عه‌بدی لە سلێمانیە؟".
یەک ڕۆژ دوای ڕووداوەکە، سایتی ئەلمۆنیتەر بڵاویکردەوە کە گوایە زانیاری لەسەر سەردانەکەی هەسەدە بە سەرۆکایەتی مەزڵوم کۆبانی و دەرچونی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی لەناو دەزگای دژە تیرۆرەوە دراوەتە تورکیا و ئاماژەش بەوە دەکات کە ئەوانەی ناڕازین لەو دەزگایەدا ئەو زانیاریانەیان گەیاندووە. هەندێکی تریش لە نێوەندەکانی راگەیاندنی بیانی، ئاماژەیان کردووە بەوەی سەرچاوەی دزەپێکردنی هەواڵەکە لەناو دژە تیرۆری پارتی دیموکراتی کوردستانە.
هەرێم کەمال ئاغا، نکوڵی دەکات لەوەی زانیارییەکان لای هەرێمی کوردستانەوە دەرچوبێت.
هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت: "هێزه‌کانی دژه‌تیرۆر هێزێکی زۆر تۆکمه و به‌هێزن و ناوێکی به‌رز و جوانیان هه‌یه، به‌رده‌وام ئۆپراسیۆنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریکا بۆیه هێزێکی متمانه‌پێکراو و به‌هێزن. ئێستاش به‌رده‌وام له ئۆپراسیۆنه‌کان چالاکی به‌رده‌وامیان هه‌یه".
لەناو خاکی هەرێمی کوردستان و هەروەهاش لە باکوری عێراقیشدا، سوپای تورکیا دەیان بنکەی سەربازی داناوە و دەڵێت ئەو بنکانەی پێویستن بۆ "شەڕی دژی تیرۆر" وەک ئاماژەیەک بە پارتی کرێکارانی کوردستان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەسەر ئەم رووداوە رایگەیاند، دژی هەر کارێکە کە مەترسی دروست بکات لەسەر پارێزراوی و ئاسایشی سەرباز و کارمەندانی ئەمریکا.
ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا دەڵێت ناتوانن سەرچاوەی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە پشتڕاست بکەنەوە کە لە حەوتی ئەم مانگە لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی کاروانێکی کردە ئامانج، بەڵام دەشڵێت، وەزارەتی بەرگری زانیاری زیاتری لەسەر لێکۆڵینەوەکان لایە.
پرسیار لە پاتێل کرا سەبارەت بەوەی ئایا هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە کراوە، لە وەڵامدا دەڵێت "پێش لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی بەرگری ناکەوێت، "بەڵام جەختی لە گرنگی رێزگرتن لە سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاکی عێراق کردەوە".
بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێرشەی حەوتی مانگی چوار لە کاتێکدا بووە کە سێ سەربازی ئەمریکایش لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی گەشتیان کردبوو. پاتێل، ئەم وردەکارییەی پشتڕاست نەکردەوە و روونیشی نەکردەوە کە بۆچی کارمەندانی سەربازی ئەمریکا لەگەڵیدابوون.
هەریەکە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق و لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمنی عێراق لە دوو رۆژی رابردوودا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بۆردومانەکە سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانیان کرد.
هەرێم کەمال ئاغا، کە یەکێک بوو لە ئەندامانی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ لێکۆڵینەوەکردن لەو رووداوە، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند "فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی نه هیچ باره‌گایه‌کی تێدایه و نه هیچ کێشه‌یه‌کی هه‌یه. میوانێک هاتووه، مه‌زڵوم عه‌بدی، که میوانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بووه. هاوپه‌یمانان ئاگاداری وڵاتی تورکیاشیان کردوه‌ته‌وه له هاتن و رۆیشتنی. له‌هه‌مانکاتدا هێزه‌کانی سوریای دیموکرات په‌یوه‌ندی تری هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق و هاوکاری یه‌کتری ده‌که‌ن هاوکاری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی دژه‌تیرۆر ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی دژه‌تیرۆر، بۆیه ئه‌مانه‌ی تورکیا ده‌یکات له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی هه‌ڵبژادنه و هیچی تر نییه".
تورکیا تائێستا بەفەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە. بەڵام ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە پاشماوەکانی تەقینەوەکە ئەو گومانانە ناهێڵن کە ئەنکەرە بەرپرسیارە.
هەرێم کەمال ئاغا، رایگەیاند: "به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی ئێمه وه‌رمانگرت پروشکی ئه‌و بۆمبه‌ی که ته‌قیوه‌ته‌وه دیاره و ئه‌و کارگه‌یه‌ی که دروستی کردووه له کوێیه، ئه‌و راپۆرته ده‌ریخست که له وڵاتی تورکیا ئه‌و جۆره بۆمبه دروست ده‌کرێت، به‌پێی راداری فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک و سلێمانی هیچ گومانێک نه‌ماوه و ئه‌مه هی ده‌وڵه‌تی تورکیایه".
هەروەها وتی: "بەپێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی که له‌وێن، کاتژمێر 9ی به‌یانی ئه‌و رادارانه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماژه‌یان به هه‌موو ئه‌و جموجۆڵی درۆنانه کردووه که له‌سه‌ر ئاسمانی سلێمانی و که‌رکوک هەبوون تا دوای رووداوه‌که. بۆیه ئاگاداری ئه‌مریکیه‌کانیش کراوه‌ته‌وه که شتێکی واهه‌یه، ئاگاداری تورکیه‌کانیشیان کردووه پێش لێدانه‌که".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق هێرشەکە بە پێشێلکردنی سه‌روه‌ری وڵات و جه‌نگێکی ده‌رونیی هەژمار دەکات.
رۆژی سێشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لەسەر ئەم گرژیانە سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵا کۆبوه‌تەوە.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق له تویتێكدا رایگەیاند: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبونەوەیەکی "بەرهەمداری هەبووە،" هاوکات میدیاکانیش وێنەی کۆبونەوەیەکی تاڵەبانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقیان بڵاوکردەوە.
سەبارەت بە کۆبونەوە و سەردانەکانی قوباد تاڵەبانی، هەرێم کەمال ئاغا وتی ئەو ئاگاداری ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی بەغدای قوباد تاڵەبانی نییە و دەنگۆی سەردانی بۆ ئەنکەرە وەک دەڵێت "نەیبیستووە".