ئا: ئاوێنە
حزبه کوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ئێران که بنکه و باره‌گاکانیان له هه‌رێمی کوردستانه، چه‌ک دانان و داخستنی بنکه و باره‌گاکانیان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر بردنی هێزه‌کانیان بۆ "قوڵایی ئێران" ده‌که‌نه‌وه ئەگه‌ر فشاریان بخرێته سه‌ر بۆ داخستنی ناوه‌نده سه‌ربازییه‌کانیان.
ئامانج زیبایی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بە دەنگی ئەمریکای ڕایگەیاند، بڕیاری پابەندبون بە هەر فشارێکی نێودەوڵەتی بۆ چەکدانان دەگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتی حزبەکەی، بەڵام بەدوری زانی کە حزبی دیموکرات ئامادەی ئەم هەنگاوە بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "مه‌سه‌له‌ی داخستنی که‌مپی هێزه کوردییه‌کان په‌یوه‌ندی به رێککه‌وتنێکی نێوان عێراق و ئێرانه‌وه هه‌یه، ئەگه‌ر داوای چه‌ک دانانمان لێ‌کرا، ئه‌وکات ده‌فتەر‌ی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی دیموکرات بڕیار ده‌دات".
زیبایی وتیشی، "هه‌مو یاساکانمان پاراستوه و نه‌بوینه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئێران، ئێمه خه‌باتی سیاسی ده‌که‌ین و چه‌کمان بۆ به‌رگری هه‌ڵگرتوه".
19ی مانگی رابردو عه‌لی شه‌مخانی، ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، سه‌ردانی عێراقی کرد و دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ڕێککه‌وتنی ئه‌منی تایبه‌ت به ناوچه سنورییه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵاتی له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق واژۆ کرد.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، رێکەوتننامەکە بۆ "پاراستنی سنورە هاوبەشەکانی نێوان هەردو وڵاتە" بەبێ ئاماژەکردن بە پرسی چەککردنی هێزەکانی کوردستانی ئێران، بەڵام سەرچاوەیەکی عێراقی بەشدار لە واژۆکردنەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرسی وتوە کە "حکومەتی عێراق بەڵێنیداوە ڕێگە نەدات هێزە چەکدارەکان خاکی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنن بۆ هێرشکردنە سەر ئێران".
هەفتەی ڕابردوش نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، رایگه‌یاند، ئێران هەنگاو دەنێت بۆ چەککردن و داخستنی بارەگاکای حزبە کوردیەکان، هۆشیاریدا لە لاوازبونی پێگەی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، "وەکو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ئاگاداری ڕوداو و پەیامەکان نین و دابڕاوین".
هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ داخستنی بنکه‌و باره‌گای پارته کوردییه‌کان له‌کاتێکدایه، ساڵی رابردو بنکه‌و باره‌گاکانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه و پارتی ئازادی له سنوری پارێزگاکانی هه‌ولێر، سلێمانی و که‌رکوک له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه چه‌ندین جار موشه‌ک بارانکران و بەو هۆیەشەوە 22 کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیانی تر بریندار بوون.
خه‌لیل نادری، وته‌بێژی پارتی ئازادی کوردستان، رایگه‌یاند، "وه‌کو هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات، خواستی چه‌ک دانانمان نییه، به‌ڵام بارگرانی له‌سه‌ر هه‌رێم لاده‌به‌ین و هێزه‌کانمان ده‌به‌ینه‌وه قوڵایی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان".
هەروەها وتیشی، "ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی داوای چه‌ک دانانمان لێ‌کرا، ئێمه ئاماده‌ین ژن و منداڵ بخه‌ینه که‌مپ و ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان بکه‌ین".
سه‌رباری فشاره‌کانی ئێران له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێم، به‌ڵام پارته کوردییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران هه‌رچه‌نده ئاگادارن له جم‌و جۆڵه هه‌رێمایه‌تییه‌کان له دژیان، به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌نه‌وه هێشتا به‌فه‌رمی پێیانڕانه‌گه‌یه‌نراوه چه‌ک دابنێن و باره‌گاکیان دابخه‌ن.
عه‌تا سه‌قزی، وته‌بێژی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریکای وت، "ئاگادارین قسه له‌سه‌ر داخستنی بنکه‌و باره‌گاکانمان کراوه، به‌ڵام به‌فه‌رمی پێمان نه‌وتراوه، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چه‌ک دانانێین".
ئه‌وه‌شی وت، "ئه‌گه‌ر فشاری چه‌ک دانانمان لێ‌کرا، ئه‌وکات خه‌باتمان ده‌چێته قۆناغێکی نوێوه، چونکه چه‌ک دانان هێڵی سوره و ئه‌و هه‌مو پێشمه‌رگه کۆنترۆڵ ناکرێت".