توندکردنەوەی فرۆشی دۆلار لەعێراق، هاڕەی بەتمەنی ئێرانی کرد
  2023-02-26     

ئا: ئاوێنە

 

بەهای دۆلارێک لەبازاڕی ئێران گەیشتە شەست هەزار تمەن، ئەمەش لەدوای ئەوە هات کە ئەمەریکا گەمارۆی خستە سەر ئەو بانکە عێراقیانەی کە بەبانکی "سوپای پاسداران" ناودەبرێن‌و چەند رێوشوێنێکی توندی بۆ فرۆشتنی دۆلار بەسەر بانکی ناوەندی عێراقدا سەپاند.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، ئەم هاڕە کردنە بێوێنەیەی تمەن لەرۆژی یەکشەممە ٢٦ی شوباتدا، کە نزیکەی لە١٥%ی بەهای خۆی لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا لەدەست دا، دەرئەنجامی گەمارۆی سەر بانکەکانی "سوپای پاسداران" لەعێراقە.

 

هاوکات لەگەڵ تۆمارکردنی بەهای تۆماری مێژوویی دۆلار لەبازاڕی تمەن، مەهدی غەزنفەری، سەرۆکی سندوقی گەشەپێدانی نیشتمانی، ڕایگەیاند کە ئەو سندوقە ئامادەیە بۆ وەبەرهێنان لەکێڵگە نەوتییەکانی وڵاتداو دڵنیایە کە ئەم کارە یارمەتیدەر دەبێت نرخی دراوەکە کۆنتڕۆڵ بکەن‌و داهاتی ئەم سندوقەی لەدوانزە ساڵی ڕابردوودا بە ١٧٥ ملیار دۆلار ڕاگەیاند.

 

لەچەند ڕۆژی ڕابردودا کڕینی دۆلاری ئەمریکی لەئێراندا لەلایەن خەڵکەوە زیاتر بوو بەهۆی ئەوەی ڕۆژ بەڕۆژ دۆلار دەگمەنترو گرانتر دەبێت بەروارد بەتمەن، ناوەندی ئاماری ئێرانیش رێژەی هەڵاوسانی ئەم وڵاتەی بەزیاتر لە ٥٣% ڕاگەیاندووە.

 

ڕۆژنامەی فیگارۆی فەرەنسی بەئاماژەدان بەسزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ١٥ بانکی سەر بە"سوپای پاسداران" لەعێراق، پێشبینی ئەوەی کرد ئەم بڕیارە ببێتە هۆی کەمبونەوەی دۆلار لەبازاڕی ئێران‌و لەئەنجامدا زیاتر دابەزینی بەهای تمەنی لێدەکەوێتەوە.

 

فیگارۆ رایگەیاندبو کە ئامانجی ئەمەریکا لەم گەمارۆیانە چڕکردنەوەی فشارەکانە بۆ سەر سوپای پاسداران‌و قورسکردنی تێچوی ئۆپەراسیۆن‌و چالاکییەکانیەتی لەوڵاتانی سوریاو لوبنان. ئەو دۆلارانەی کە سوپای پاسداران لەڕێگەی بانکەکانی لەعێراق بۆ ئێرانی گواستەوە، جگە لەدابینکردنی پێداویستییەکانی خۆی، لەهەمانکاتدا پێداویستییەکانی بازاڕی دراوو نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی ئەم وڵاتەی دابین دەکرد، بۆیە وەستاندنی ئەم پرۆسەیە بووەتە هۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای تمەن بەرامبەر بەدۆلار.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×