خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەرگای سەرەکی زانکۆی سلێمانییان داخست و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.
ئاوێنە: دەرگای سەرەكی زانكۆی سلێمانی لەلایەن خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییەوە داخرا و خۆپیشاندانی خوێندكارانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی و پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی دەستیپێكرد.
خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی شەوەی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویان كردەوە، کاتژمێر ٨ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، زانکۆی سلێمانی (کەمی کۆن+کەمپی تازە) هاوشانی تەواوی زانکۆکانی تری کوردستان دەڕژێنە سەر شەقام بۆ داواکردنی مافە ڕەواکانی خۆیان.
زیاد کردنی دەرماڵە و پێدانی لەکاتی خۆیدا و دابەزاندنی کرێی پارالێڵ و ئێواران، بڕینی دەستی حیزب لەنێو زانکۆدا، بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی کۆلێجەکان، بەئەنجامدانی ڕیفۆرمێک لە پڕۆسەی خوێندن و گۆڕینی بنچینەیی مەنهەج کە تەنها بووەتە ڕۆتینێکی ڕۆژانە، بەشێكن لە داواكاری خوێندكاران.