لەڕێورەسمی دەست بەکاربوونی د. لەتیف ڕەشید وەک سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ئامادەنەبو.
ئاوێنە: سەرۆک کۆماری عێراق لە وتاری دەستبەکاربوونیدا وەک سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەم پابەندی دەستور بم و سەروەری عێراق بپارێزم و پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان دەدەین."
ڕاشیگەیاند، "هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و هیوادارم بەزووترین کات حکومەتی نوێی عێراق پێکبهێنرێت."
ئەوەی کە جێی ئاماژەبوو و کاردانەوەی لێکەوتەوە، دەستبەکاربوونی لەتیف ڕەشید، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ئامادەنەبوو.