یەکێک لەو تۆمەتبارە سەرەکیەکانی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی ئەمرۆ لەلایەن دادگاوە بڕیاری ئازادکردنی درا، پارێزەرێکی کەیسەکە دەڵێت "داوای پێداچوونەوە بەبڕیارەکە دەکەین".
ئاوێنه: کارزان فازڵ، پارێزەر لە تیمی داکۆکیکار لە رێکخراوی DHRD کە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی دەکەن بە"ئاوێنە"ی رااگەیاند ئەم تۆمەتبارە، یەکێکە لەتۆمەتبارە سەرەکییەکانی دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی، کە ئەفسەرێکی پلە باڵای هێزەكانی (70)یە، ئەو وتی "ئەم کەسە یەکێک بو لەو تۆمەتبارانەی لەدۆسیەی هێرش کردنە سەر ئاسۆس هەردی ناوی هاتبوو، دوای چەند دانیشتنێکی دادگایی کردنی و نکۆڵی کردنی لە بوونی بەڵگە لەسەر تۆمەتبارکردنی، لەلایەن دادگاوە ئازاد کراو ئێمەش داوای پێداچونەوە دەکەین".
وتیشی "یەکێک لەتۆمەتبارەکانی دیکەش دۆسیەکەی جیاکراوەتەوەو تا ئێستا شوێنی دیاری نەکراوەو چاوەڕواندەکرێت لەسەرەتای ساڵی داهاتو دادگایی بکرێت".
ئاسۆس هەردی ئێوارەی 29ی ئابی 2011، لەنزیك لەنوسینگەی سەرەكی رۆژنامەی ئاوێنە لەشەقامی سالم لەسلێمانی، لەلایەن سی كەسەوە بەكلكە دەمانچە پەلامار دراو سەری بریندار كرا. ئەو سێ كەسەی پەلاماریان دا پێشمەرگەو پلەداری سەر بەهێزەكانی یەكەی 70 بون، یەكەم بەرواری دادگایكردنی تۆمەتبارەكان لەساڵی 2017دا ئەنجامدراوە.