گۆڤاری شارل ئیبدۆی فەرەنسی، لەدوا ژمارەیدا ئەردۆگان دەکات بەکاریکاتێر کە لەسەر کورسییەک دانیشتوەو کراسی ژنێکی لەدوەوە هەلداوەتەوەو سەیری دەکاتو لەسەری نوسراوە "ئەردۆغان رابواردنی زۆرە بەنهێنی".
ئاوێنە: لەچوارچێوەی شەڕە قسەی نێوان تورکیاو فەرەنسادا، گۆڤاری شارل ئیبدۆی فەرەنسی کاریکاتێری سەر بەرگی ئەمڕۆی ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیایە، کە وەک کەسێکی سێکس پەرست دەردەکەوێت.
ئەردۆغآنو ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بەبڵاوکردنەوەی کاریکاتێر دەربارەی پێغەمبەری ئیسلامو سەربڕینی مامۆستایەکی فەرەنسی لەلایەن توندڕەوانی ئیسلامییەوە چەند لێدوانی دژ بەیەکتر راگەیاند.