گرین گه‌له‌ری، پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌رییه له قه‌زای شاره‌زور كه زیاتر له
20 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری له‌شاره جیاجیاكانی كوردستانه‌وه كۆكردۆته‌وه. بۆ
یه‌كه‌مجاره پڕۆژه‌یه‌كی وا له قه‌زاكه بكرێته‌وه‌و خاوه‌نی پڕۆژه‌كه ده‌ڵێت"هاوشێوه‌ی
ماڵێكه بۆ هونه‌رمه‌ندان."
ئاوێنه، ئیمان زه‌ندی: گه‌له‌رییه‌كه زیاتر له 20 تابلۆكێش له شاره
جیاجیاكانی كوردستانه‌وه به‌شدارن تێیدا و 30 تابلۆی قه‌باره جیاوازی له‌خۆگرتوه.
خاوه‌نی گه‌له‌رییه‌كه په‌یكه‌رساز، عومه‌ر جه‌میل، ده‌ڵێت؛ بیرۆكه‌ی ئه‌م
گه‌له‌رییه له‌ئه‌نجامی سه‌رگه‌ردانی و نه‌بونی شوێنی گونجاو بۆ هونه‌رمه‌ندانی
ناوچه‌كه وای لێكردم بیر له پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ریی له‌م شێوه‌یه بكه‌مه‌وه.
هاوشێوه‌ی ماڵێك بۆ هونه‌رمه‌ندان ئه‌م پرۆژه‌یه‌م هه‌ڵبژارد.