به‌هۆی بارینی باران و دروستبونی لافاوه‌وه له
پارێزگای شیرازی ئێران 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 74 كه‌سیش بریندار بون.
ئاوێنه: به‌پێی میدیاكانی ئێران به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
دوشه‌ممه له‌پارێزگاكه بارانێكی به‌هێزو به‌خوڕ ده‌ستی پێكردوه‌و تزیك سه‌عات
11ی پیشنیوه‌ڕۆی لافاوێكی گه‌وره‌ی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوری پارێزگاكه لێ كه‌وتۆته‌وه.
پیر حه‌سه‌ن كولیوه‌ند، سه‌رپه‌رشتیاری فریاگوزاری ئێران
رایگه‌یاندوه كه له لافاوه‌كه‌ی شیرازدا 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 74 كه‌سیش
بریندار بون.
به‌شێكی زۆری قوربانییه‌كان له‌و ئۆتۆمبێلانه كه‌وتۆته‌وه
كه لافاوه‌كه له ده‌روازه‌ی شیراز توشی روداوی هاتوچۆو پێكدادانی كردون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشكی دادوه‌ری پارێزگاكه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه
ته‌رمی 17 قوربانی براونه‌ته پزیشكی دادوه‌ری، ئاشكراشیكردوه كه له‌نێو
قوربانییه‌كاندا چوار منداڵ هه‌ن.
دوای لافاوه‌كه به‌شێك له‌ڕێگاكانی هاتوچۆی پارێزگاكه داخراون و هاتوچۆی
شیراز داوای له‌هاوڵاتیان كردوه كه گه‌شت نه‌كه‌ن.
له‌لای خۆیشییه‌وه پارێزگاری شیراز داوای له خه‌ڵك كردوه له‌ماڵه‌كانیان
نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.