پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه
تێیدا تۆمەتبارانی دۆسیەی
دزینی پارەكەی نەخۆشخانەی شار چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەگێڕنەوە. پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت؛ تا ئێستا تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی
تاوانه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
ئاوێنه: رۆژی 12ی ئه‌م مانگه موچه‌ی كارمه‌ندانی
نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه دزراو هێزه ئه‌منییه‌كانی
سلێمانی بۆ رۆژی دواتر توانیان پاره‌كه بدۆزنه‌وه‌و تۆمه‌تباران ده‌ستگیربكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا تۆمه‌تباران چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی
تاوانه‌كه ده‌گێڕێنه‌وه.
پێشتر ئاسایشی سلێمانی له‌كاتی دۆزینه‌وه‌ی
پاره‌كه ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانی راگه‌یاندبو. . به‌ڵام ئه‌مڕۆ
پۆلیس هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه تائێستا تۆمەتبارێكی تری تاوانەكە بەناوی (ش) دەستگیرنەكراوەو هێزەكانی پۆلیس
بەردەوامن لەبەدواداچونەكانیان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەو رادەستكردنی بەدادگا.