ڤیدیۆ... ساتی هێرشكردنە سەر بەرهەم ساڵح لەلایەن خۆپیشاندەرانی موسڵەوە
  2019-03-22     

ئەمڕۆ هەینی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربون لەلێكۆڵینەوەكانی روداوی ژێركەوتنی بەلەمەكەی موسڵ، سەردانی شارەكەی كرد. كاتێك دەیویست بچێتە شوێنی روداوەكە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشی كرایەسەر.

ئاوێنە: دوێنێ پێنجشەممە بەلەمێك لە دورگەیەكی گەشتیاری شاری موسڵ لەروباری دیجلە ژێرئاوكەوت و بەپێی دواین ئامار لە روداوەكەدا زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین ئەمڕۆ ژمارەیەك لەهاوڵاتیانی موسڵ لەشوێنی روداوەكە گردبونەوەیەكیان رێكخست و داوای بە سزاگەیاندنی كەمتەرخەمانی روداوەكەیان كرد.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربون لە رەوتی لێكۆڵینەوەكان لە روداوەكە ئەمڕۆ هەینی بەرەو شارەكە بەڕێكەوت.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە بەرهەم ساڵح كاتێك ویستویەتی سەردانی شوێنی روداوەكە بكات لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رێگری لە كەژاوەی ئۆتۆمبێلەكانی كراوە.

وەك لە یەكێك لە گرتە ڤیدیۆییە بڵاوكراوەكاندا دەردەكەوێت بەرهەم ساڵح لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزیوە بەڵام خۆپیشاندەران پەلاماری دەدەن و هێرش دەكەنە سەری و لەلایەن پاسەوانەكیانییەوە خەڵكە ناڕازییەكە دوردەخرێتەوەو بەهەوڵێكی زۆر ناوبراو دەخەنەوە نێو ئۆتۆمبێلەكەی.

 

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×