2019-03-19   3164     
وەک هاوسۆزییه‌ك بۆ قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی نیوزله‌ندا، یەکەم دانیشتنی پەڕلەمانی ئه‌و وڵاته بەخوێندنی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستیپێکرد.
ئاوێنه: ماڵپەڕی ئێکسپرێس نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، پەڕلەمانی نیوزلەندا لەیەکەم دانیشتنی خۆی لەدوای هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر هەردو مزگەوتەکەی شاری كرایستچێرچدا بەخوێندنی قورئانی پیرۆز دەستیپێکردووە.
جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزلاند بە "سەلاموعەلەیکوم" وتارەکەی لەپەرلەمان دەستپێکرد. لەبەردەم پەرلەمانتاران‌و نوێنەری ئایینە جیاوازاکان بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشە تیرۆریستییەکەی كرد كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 50 مسوڵمان.
ئاردێرن یادی قوربانیانی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی كرده‌وه‌و رایگه‌یاند، "ئه‌وان خه‌ڵكی نیوزیلاند بون، ئه‌وان له‌ئێمه بون. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئێمه بون ماته‌مینیان بۆ ده‌گێڕین".
ئاردێرن پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه كرد كه له‌په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌دا طيانيان لةدةستداو وتى، "ناتوانین هه‌مو ئازاره‌كانتان له‌گه‌ڵ به‌شكه‌ین، به‌ڵام له‌هه‌مو كاتێكدا له‌پاڵتانین".