ئا: ئاوێنە
50 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌شه‌وی 10 له‌سه‌ر 11ی ئازاری 1970دا، له‌ناو پردان كه بنكه‌و باره‌گای بارزانی بو داڕشتنی ماده‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار له‌نێوان وه‌فدی كورد‌و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا كۆتایی هات‌و كاتژمێر 11.5 ده‌قیقه‌ی شه‌و مسته‌فا بارزانی‌و سه‌دام حسێن هه‌ردوكیان ئیمزای خۆیانیان خسته‌سه‌ر، چه‌ندین فاكته‌ری ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی رۆڵی گرنگیان له‌رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاردا هه‌بو.
كۆتایی ده‌یه‌ی 1960، كاتێك كه وڵاتانی "جیهانی سێهه‌م" له‌ئاگری جه‌نگی سارددا ده‌سوتان، عێراق گۆڕه‌پانێكی گه‌رم بو بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی زۆرانبازیی‌و ململانێكانی نێوان رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوا، له‌ناوخۆی عێراقیشدا كاراكته‌رو هێزه‌كان له‌دوای كوده‌تای 17و 30ی ته‌موزی 1968ه‌وه پێویستیان به‌سه‌رله‌نوێ تێكه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كارته‌كان بو.
له‌سه‌ره‌تای 1969ه‌وه "یه‌فگینی پریماكۆف" كه پیاوی ده‌ستڕۆشتوی ئه‌وكاتی KGB بو له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌مه‌به‌ستی رێگه‌خۆشكردن بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و ئه‌و به‌عسیانه‌ی تازه هاتبونه سه‌ركار له‌به‌غدا، نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر كردایه‌تی سۆڤیه‌ته‌وه ده‌گه‌یه‌نێت به‌مسته‌فا بارزانی‌و پێیده‌ڵێت "ئێستا هه‌لێكی زێڕین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كورد هاتوه‌ته‌پێش‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش هه‌مو قورسایی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ گه‌یستنه رێككه‌وتنی نێوانتان".
سۆڤیه‌ت مه‌به‌ستی بو عێراق زیاتر به‌كوتله‌ی سۆشیالیستی رۆژهه‌لاته‌وه ببه‌ستێ‌و بزوتنه‌وه‌ی كوردیش له‌ئێرانی شا‌و ئه‌مه‌ریكا دوربخاته‌وه، به‌پشتیوانی‌و هاندانی سۆڤیه‌ت كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆی نێوان كورد‌و به‌غدا ده‌ستپێده‌كات.
پیاوی به‌هێزی ناو حیزبی به‌عس له‌و كۆبونه‌وانه‌دا سه‌دام حسێن ده‌بێَت، ته‌نانه‌ت بۆ راكێشانی سه‌رنجی وه‌فدی كوردی كاتێك كه دارا تۆفیق پرسی ئه‌وه‌ی لێده‌كات كه راسته براكه‌ت ناوی بارزانه؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌ڵێ له‌سه‌ر ناوی كاكه مه‌لا‌و شۆڕشه‌كه‌ی ساڵی 1945دا ناومان ناوه بارزان.
سه‌دام كه ئه‌وكات گه‌نجێك بو له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی سێهه‌می ته‌مه‌نیدا، پێویستی به‌كات بو بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ناو ماڵی به‌عس‌و حكومه‌تی عێراق به‌وجۆره ته‌رتیب بكاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتخوازی ئه‌و ده‌یخواست، پێویستی به‌راگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد‌و گه‌یشتنه رێككه‌وتن بو، كاتێك كه یه‌كه‌مجار روده‌كاته ناوپردان، له‌وێ به‌مسته‌فا بارزانی‌و وه‌فدی كوردی ده‌ڵێت "هاتوم گازنده‌ی باوكی ئیدریس ببیستم، ئه‌ویش هه‌روا گازنده‌ی من ببیستێ".
پاشان داوا ده‌كات كه به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبێته‌وه، هه‌ردوكیان بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر به‌ته‌نها پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی دواتر بۆ كوڕه‌كانی گێڕاوه‌ته‌وه، سه‌دام له‌و كۆبونه‌وه دوقۆڵییه‌دا داوای له‌مسته‌فا بارزانی كردوه یارمه‌تیده‌ری بێت تا شوێنی خۆی له‌سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عسدا به‌هێز بكات‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاماده‌یه پرسی كورد له‌رێگه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌وه چاره‌سه‌ر بكات‌و گفتی ئه‌وه‌شی داوه‌تێ كه چه‌ك له‌نه‌یارانی بارزانی "باڵی مه‌كته‌ب سیاسی" داماڵێ.
ئه‌م سه‌وداكردنه له‌نێوان سه‌دام‌و بارزانیدا دواتر ده‌بێته بنه‌مای رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار‌و فاكته‌رێكی گرنگی ناوخۆیی ده‌بێت بۆ سه‌رخستنی گفتوگۆكانی نێوان بارزانی‌و سه‌دام، هه‌روه‌ها گرنگترین فاكته‌ری ده‌ره‌كیش رۆڵی سۆڤیه‌ت ده‌بێت، باڵیۆزی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌به‌غدا "ڤیدینۆف" له‌نزیكه‌وه چاودێری گفتوگۆكان ده‌كا‌و له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌فدی كوردی‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌مه‌به‌ستی نه‌رمكردنی هه‌ڵوێستیان‌و گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا، وڵاتانی ئێران‌و رۆژئاوا له‌م پێشهاتانه‌دا ته‌نها رۆڵی بینه‌ر نابینن‌و مه‌به‌ستیانه بۆ زیاتر دورخستنه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا له‌سۆڤیه‌ت، له‌ڕێگه‌ی یارمه‌تیدانی شۆڕشی كورده‌وه گوشاری بۆ بهێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار له‌لایه‌ن بارزانی‌و سه‌دامه‌وه ئیمزا بكرێت، شێخ بابه عه‌لی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له له‌نده‌نه‌وه رێگه‌ی ناوپردان ده‌گرێته‌به‌رو نامه‌یه‌كی گرنگی شای ئێرانی بۆ بارزانی پێده‌بێت، كه له‌نامه‌كه‌دا شا ئاماده‌یی ده‌ربڕی بو بارزانی داوای چی بكات‌و هه‌ر یارمه‌تیه‌كی بوێت بیدات، به‌مه‌رجێك واز له‌رێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا بهێنێ، داواشی لێكردبو سه‌رێك له‌تاران بدات‌و جه‌غتی له‌وه‌ش كردبۆوه كه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ره‌زامه‌ندی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانیشی له‌سه‌ره.
كاتێك كه له15ی كانونی دووه‌می 1970دا، بارزانی‌و شێخ بابه‌عه‌لی ده‌چنه تاران‌و شا ده‌بینن، پێیانده‌ڵێت "رێككه‌وتنتان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی سۆڤیه‌تی تێدایه‌و ده‌بێته مایه‌ی به‌هێز بونی حیزبی به‌عس".
به‌ڵام سه‌ره‌نجام ره‌وتی روداوه‌كان لایه‌نی كوردی‌و حكومه‌تی به‌غدا روه‌و گه‌یشتنه رێككه‌وتن ده‌بات، ته‌نانه‌ت كاتێك كه حیزبی شیوعی عێراق داوا ده‌كه‌ن له‌گفتوگۆكانی نێوان كورد‌و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا به‌شداری بكه‌ن‌و به‌عسییه‌كان رازی نابن، عه‌زیز محه‌مه‌دی سكرتێری ئه‌وكاتی حیزبی شیوعی نامه‌یه‌ك بۆ بارزانی ده‌نوسێت‌و ده‌ڵێت "گرنگ نییه ئێمه به‌شدار بین یان نه‌بین، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێوه بگه‌نه رێككه‌وتن".
سه‌ره‌نجام سه‌دام‌و بارزانی ده‌گه‌نه رێككه‌وتن‌و "لیۆنێد برجنێڤ"ی سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بێت كه بروسكه‌ی پیرۆزباییان بۆ ده‌نێرێت.
زۆرێك وه‌ك ئه‌ندازیاری رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار له‌سه‌دام حسێن ده‌ڕوانن، كه یه‌كێكیان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئێستای پارتییه، ئه‌و كه ئه‌وكات له‌نزیكه‌وه ئاگاداری چۆنیه‌تی گفتوگۆكانی نێوان وه‌فدی كوردی‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی‌و گه‌یشتنه رێككه‌وتننامه‌كه بوه، چه‌ند ساڵێك دواتر ده‌نوسێت "من ئێستا كه له‌باره‌ی ئه‌م روداوه مه‌زنه‌وه له‌مێژوی گه‌لی كورددا ده‌نوسم، ناتوانم ئه‌و ئازایه‌تی‌و راستییه پشتگوێ بخه‌م كه سه‌دام حسێن له‌م بواره‌دا ده‌ریبڕی، هه‌روا ناشتوانم رۆڵی ناوه‌ندی ئه‌و له‌به‌ره‌ی حكومه‌ته‌وه پشتگوێ بخه‌م له‌هێنانه كایه‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌دا".