2020-02-21   3805     
هه‌ژار موكریانی
ئا: سه‌ڵاح سالار
1
نووسه‌ر و وه‌رگێڕی به‌توانا و زمان‌ناسی گه‌وره‌یه،
هه‌روه‌ها شاعیر و تێكۆشه‌رێكی گه‌لی كوردبوو.
هه‌ژار خه‌رمانێكه له ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی ئه‌م گه‌له.
2
ناوی ته‌واوی عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی حاجی مه‌لا محه‌مه‌ده,
ساڵی 1920 له شاری (سابڵا‌غ) مه‌هاباد له‌دایكبووه.
خانه‌واده‌كه‌یان له موكریان به (شه‌ره‌فه‌كه‌ندی) ناسراوه.
هه‌ژار براگه‌وره‌ی دكتۆر سادقی شه‌ره‌فكه‌ندییه.
له حوجره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا خوێندنی ده‌ستپێكردووه.
3
هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌دی خانی و وه‌فایی و مه‌لای جزیری،
كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دڵی مامۆستا هه‌ژار داناوه.
له‌گه‌ڵ دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ك) له شاری مه‌هاباد،
بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه.
4
له كۆماری كوردستاندا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه.
پاش هه‌ره‌سی كۆماری كوردستان ئاواره بووه.
ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌غدا به كوله‌مه‌رگی ژیاوه.
نزیكه‌ی 30 ساڵ له باشووری كوردستان ژیاوه.
5
له‌هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلوول به‌شداربووه،
دۆستێكی نزیك و خۆشه‌ویستی بارزانی بووه.
له ئێزگه‌ی ئه‌وكاتی شۆڕش به شیعر و وتاره‌كانی،
خزمه‌تێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ی كردووه.
6
ساڵی 1970 له دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد،
به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسه‌ران هه‌ڵبژێردرا،
هه‌روه‌ها بوو به ئه‌ندامی كۆڕی زانیاریی كورد.
7
كتێبی به‌نرخی شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی،
بۆیه‌كه‌مجار هه‌ژار له فارسییه‌وه وه‌ریگێڕا بۆ كوردی.
له بواری زمانی كوردییدا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی كرد.
8
دیارترینی كتێبه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره گه‌وره‌یه ئه‌مانه‌ن:
ته‌رجه‌مه‌ی قورئان، شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی،
هه‌نبانه بۆرینه، مه‌م و زین، مێژووی ئه‌رده‌ڵان.
9
شه‌رحی دیوانی مه‌لای جزیری، چوارینه‌كانی خه‌یام،
دایه باوه كێ خراوه، یه‌ك له په‌نای خاڵ و سیفری بێبڕانه‌وه،
دیوانی بۆ كوردستان، چێشتی مجێو‌ر، به‌یتی سه‌رمه‌ڕه،
تأریخ سلیمانیه.
10
له زمانی فارسی و عه‌ره‌بیی و توركیی شاره‌زایی هه‌بوو.
له دیالێكت و زاراوه‌كانی تری زمانی كوردیی شاره‌زا بوو.
كتێبی (ێ‌پار البلاد واخبار العباد) و (قانون در گب)ی،
له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی فارسی.
11
ئاواتی ئه‌وه‌بوو ئازادیی گه‌لی كورد ببینێت،
12 ڕۆژ به‌ر له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی 1991،
له 21ی شوباتی 1991، كۆچی دوایی كرد.
له شاری مه‌هابادی زێدی خۆی به‌خاك سپێردرا.