سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەمشەو لە ناحیەی تەكیەی سەربە قەزای چەمچەماڵ تەقە لە تانكەرەكانی گواستنەوەی غاز كراوەو یەكێك لە تەقەكەرەكان دەستگیركراوەو دوانی دیكەیان هەڵهاتون بەڵام ناسراونەتەوە.
ئاوێنە: سۆران عومەر، لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك رایگەیاند، ئەمشەو لە ناحیەی تەکیە دو ئۆتۆمبیلی جۆری ئۆپڵ و لاندکرۆز تەقەیان لە تەنکەرەکانی گواستنەوەی غاز کرد.
ئاشكراشیكردوە"لەلایەن ئاسایشی ناحیەکەوە تەقەکەرێک بە ئۆتۆمبیلە ئۆپڵەکەوە دەستگیرکراوەو دو تەقەکەری دیکە بە لاندکرۆزەکەوە ھەڵھاتون."
بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە، ناسنامەی چەکدارەکان ناسراوە.
وتوشیەتی"پێویستە ھەڵھاتوەکانیش دەستگیربکرێن و ئەوەشی لەپشت ئەم تەقەکردنەوەیە ڕوبەڕوی سزای یاسایی بکرێتەوە."
هەروەها ئاشكراشیكردوە"بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەم چەکدارانە سەر بەوانەن کە دژی ئەم کۆمپانیایەن کارەکەی بۆ دەرچوەو دەیانەوێت ھەر خۆیان ئەو کارە بکەن!"