له چوار پارێزگای باكوری كوردستان، رێگای 527 ناوچه‌ی نیشته‌جێبون به‌هۆی
بهفرەوە به‌ڕوی هاتوچۆدا داخران.
ئاوێنە: له راگه‌یه‌ندراوێكدا
كه له‌لایه‌ن گه‌وره شاره‌وانی وان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه
كراوه كه به‌هۆی بهفرەوە له شارۆچكه‌كانی "باخچه‌سه‌رای" رێگاوبانی
70 ناوچه‌ی نیشته‌جێبون، له "باشكاله" 35، له "گورپنار" 24
و له "چاتاك" سێ ناوچه‌ی نیشته‌جێبون به‌ڕوی هاتوچۆدا داخراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر
له ئیداره‌ی تایبه‌تی پارێزگاكه ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كراون و له ماوه‌یه‌كی
كورتدا رێگاوبانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و بهفرەوە له "موش" رێگاوبانی 56
گوند، له "به‌دلیس" 28 گوند و له "هه‌كاری" 95 گوند، له‌گه‌ڵ
رێگاوبانی 216 كێڵگه به‌ڕی هاتوچۆدا داخراون.
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر له‌و ناوچانه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان.