دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو سه‌ری ساڵی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاند، ئەگەر له‌گه‌ڵ ئێران هیچ ڕێککەوتنێک نەکرێت، خوازیاری ئه‌وه‌یه دوای سەری ساڵ هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دانوستانه‌كان هێشتا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەردەوامن، بەڵام ئێرانییەکانی به "لێهاتو" ناوبرد له خۆدزینه‌وه‌و یاریكردن به‌كات. ئه‌و وتیشی، هەمو ئەوەی ئێرانییه‌كان دەیکەن تەنیا قسەیە، هەموی قسەی بێمانایه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه میدیای ره‌سمی ئێران بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تاران ئابڵوقه ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بشكێنێت. تره‌مپ وتی، هیواداره كه‌شتییه ئێرانییه‌كان ئه‌و كاره بكه‌ن، ئه‌وكات لێیان ده‌ده‌ن و نوقمی نێو ده‌ریایان ده‌كه‌ن.