لێپرسراوی لیژنهی غاز له قائیمقامیهتی سلێمانی رایگهیاند، نرخی غازی ماڵان له سلێمانی دابەزی و 75 دیناری تر لە نرخەکەی بوهوه.
ئاوێنه: عومەر عەبدوڵا، لێپرسراوی لیژنەی غاز لە قائیمقامییەتی سلێمانی، ئهمڕۆ شهممه، بە میدیای یهكێتی راگهیاند، نرخی غازی ماڵان دابەزی و لە 525 دینارەوە بۆ 450 دینار بۆ هەر لیترێک کەمکرایەوە.
وتیشی، نرخی غاز لە بەنزینخانەکان بۆ 490 دینار دابەزیوە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە غاز کار دەکەن، هەر لیترێک بە 490 دینار وەردەگرن.