پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئافره‌تێكی 17 ساڵان له ماڵی خۆیدا به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه‌و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. به‌پێی زانیارییه‌كان ئافره‌ته‌كه مێرددار بوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی (ژ. ج. ع.) لەدایکبوی 2009 هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابو."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "بەوتەی کەسوکاره‌كه‌ی، ناوبراو لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "لەئێستادا پۆلیس لەسەر هۆکارو چۆنێتی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە."
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ئافره‌ته، قوتابی بوه له ماڵی مێرده‌كه‌یدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.