لە نوێترین گۆڕانکارییەکانی بازاڕی جیهانیی وزەدا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو گۆڕانکاریی بەسەردا هات و هەردوو جۆری نەوتی برێنت و تەکساس ڕێژەیەک لە بەهاکانیان لەدەستدا.
ئاوێنە ؛ بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی نەوتی خاوی برێنت بڕی 66 سەنت، کە دەکاتە ڕێژەی 0.57% دابەزینی تۆمارکردووە، بەمەش لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێک لەو جۆرە نەوتە بە 115 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە و هاوتەریب لەگەڵ نەوتی برێنت، نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش ڕووی لە دابەزین کردووە. بەپێی ئامارەکان، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بڕی 44 سەنت، واتە بە ڕێژەی 0.43% دابەزیوە و لە ئێستادا هەر بەرمیلێکی بە 101 دۆلار و 32 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.