لەماوەی ١٢ ساڵدا عێراق ٤١ ترلیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە
  2026-10-17     

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا تێکڕای ڕێژەی ٤.،٢ ٪ ی بوودجەی گشتی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە کە دەکاتە ٤١ ترلیۆن دینار.

 

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا حکومەتی فیدراڵ نزیکەی ٤١ ترلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە کە دەکاتە ٤٦ مووچە لە کۆی ١٤٤ مووچە".

ئەوەش هاتووە "لە ١٢ ساڵی ڕابردوو ( ٢٠١٤ تا ٢٠٢٥) ، تێکڕای ڕێژەی کرداریی نێردراو لە بوودجەی گشتی عێراق دوای لێبڕینەکانی سەروەری و قەرز و پاپەندییەکانی تر بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، دەکاتە تەنها ڕێژەی ٤.,٢٪ ی بوودجەی گشتی عێراق لە جیاتی ڕێژەی ١٧٪ و ڕێژەی,١٢,٦٧٪ تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان".

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی پارەی تەمویلکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆسەر هەژماری وەزارەت لەو ماوەیەدا، دەکاتە تەنها ٤١ چل و یەک ترلیۆن و ٤٢ ملیار دینار بوو لە کۆی ٢١٢ ترلیۆن و ٧٦١ ملیار دینار کە بەکارهاتووە بۆ تەمویل کردنی نزیکەی ٤٦ مووچەی فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی کوردستان لە کۆی ١٤٤ مووچە لەو ماوەیەدا .

جگە لەوەش، ماوەی ساڵانی؛ ٢٠١٤ ، ٢٠٢٠ ، ٢٠٢٢ حکومەتی فیدراڵ بەهۆی نەبوونی یاسای بوودجە پارەی تەمویلکراوی بۆ هەرێمی کوردستان وەکو قەرز هەژمار کردووە تا دواتر لە پشکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەسەندکردنی بوودجەی گشتی بیبڕێتەوە.

"سەرەڕای داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی کە بڵاویکردووەتەوە لە ساڵی ٢٠٢٤ و بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێری دانیشتووانی هەرێم، پشکی هەرێمی کوردستان دەکاتە ڕێژەی ١٤,١٤٪ی بوودجەی گشتی عێراق". وەزارەتی دارایی هەرێم وای نوسیووە
 

زۆرترین بینراو
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
مەلا بەختیار: خۆفرۆشەکانی سەردەمی بەعس‌و گەندەڵەکانی دوای راپەڕین مافی شانازیکردنیان بەسلێمانیەوە نیە
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
"قاچیان دەشکێنین": تورکیاو ئێران لەترس‌و دڵەڕاوکێدان بەهۆی هەنگاوێکی ترەمپەوە
قەحتان ونداوی، کاندیدی بەرەی تورکمانی بە پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا
رۆیتەرز: تره‌مپ به‌ راوێژكاره‌كانی وتوه‌، ئێران گێچه‌ڵ نه‌كات هێرشی سه‌ربازی ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه‌
یەکێتیی ئەوروپا مەترسی نوێی سەربازی لەنێوان ئەمریکا و ئێران ئاشکرا دەکات
جێگری پارێزگای کەرکوک: پارێزگاری نوێی کەرکوک تا کۆتایی ئەمساڵ لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت
دامه‌زراوه‌ی په‌ی: پێشتر هۆشداریماندا له‌ رێگه‌دان به‌ په‌رله‌مانتار فراكسیۆن و حزب بگۆڕێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×