نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ؛ دۆلار دابه‌زی‌
  2026-11-28     

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراو لە سلێمانی،  نرخی دراوه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی دابه‌زی.

ئاوێنە: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕی دراو له‌ سلێمانی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ربه‌ 167 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌های دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و  له‌ ئێستادا 100 دۆلار به‌ 166 هه‌زارو 850 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ كاتی داخستنی بازاڕی دراو له‌ سلێمانی 100 دۆلار به‌ 169 هه‌زار و 450 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

 بەپێی ئەو داتایانەی كە ئاوێنە لە بازاری دۆلارەكەی شاری سلێمانی وەریگرتون، نرخی دراوەكانی دیكه‌ لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراودا بەمجۆرەیە:

‎‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار

€100=195,000

نرخی پاوەن بەرامبەر دینار

£100=227,000

‎نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار

$100=27,200,000

‎نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار

$100=4950

زۆرترین بینراو
ئۆجەلان بۆ یەکێتی‌و پارتی: بەڕەهایی دەبێت کۆتایی بەو گرژییە بێت
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: نێچیرڤان بارزانی، مه‌سرور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتمانی ده‌كه‌ن
دوو بڕیاری نوێ لە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك له‌ بازگه‌ی چیمه‌ن ده‌ست به‌سه‌ر ترێله‌یه‌كدا ده‌گرن كه‌ نه‌وتی قاچاخی باركردبو
حه‌یده‌ر عه‌بودی: زیانه‌كانی به‌قاچاخبردنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 ملیار دۆلار بوه‌‌
بەیاننامەی کۆمەڵێک لە خەمخۆرانی سلێمانی سەبارەت بە پاراستنی ناسنامە و موڵکیەتی گشتیی کارگەی جگەرەی سلێمانی
شاسوار عەبدولواحید: داھاتی نەوتی و نانەوتی دەچێتە گیرفانی پارتی و یەکێتی و چەند خێزانێکی دیاریکراوەوە
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
دوای راوه‌ستانی بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ، بۆری نه‌وتی عێراق-توركیای له‌ كه‌ركوك به‌گه‌ڕخسته‌وه‌
ئۆجەلان پەیامێک بۆ ئۆزگور ئۆزێل دەنێرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×