وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەنگۆی هێرشکردنە سەر ئێران پێش هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکاتەوە
  2026-10-26     

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی هیچ پلانێکی هەبێت بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان (کنێست) کە بڕیارە سبەی سێشەممە ئەنجام بدرێت. هاوکات سەرجەم ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەشی بە ناڕاست لەقەڵەمدا کە باس لە بوونی ناکۆکی لە نێوان سەرۆکوەزیران و فەرماندەیی سوپادا دەکەن لەسەر ئەو پرسە.

ئاوێنە: ​یەسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ڕایگەیاند: "بە شێوەیەکی ڕوون و بێ هیچ گومانێک ڕایدەگەیەنم، ئیسرائیل هەرگیز نیازی ئەوەی نەبووە پێش هەڵبژاردنەکان هێرش بکاتە سەر ئێران."

​ناوبراو لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هۆشداریشی دا لەوەی کە وڵاتەکەی لە هەمان کاتدا بە ڕوونی ئەوەی خستووەتە ڕوو، لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوان بە هێزێکی گەورەوە وەڵامیان دەبێت.

​ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری دوای ئەوە دێت، ڕۆژی یەکشەممە کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا پەردەی لەسەر بوونی ناکۆکی لە نێوان بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپا هەڵدایەوە، کە تایبەت بووە بە ئەگەری وەشاندنی گورزێکی سەربازی لە ئێران پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکان.

​بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئاگادارانەی کەناڵە ئیسرائیلییەکە پشتی پێبەستوون، سەرۆکی ئەرکانی سوپا نیگەرانی و ترسی هەبووە لەوەی ئەو جووڵە سەربازییەی نەتەنیاهۆ داوای کردووە، بەهۆی هەڵسەنگاندنی هەڵەوە سەربکێشێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی کتوپڕ و خێرا.

​لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، زامیر داوای کردووە پێش جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییەی لە ئاستی سیاسییەوە پێی گەیشتووە، گفتوگۆیەکی قووڵ و هەمەلایەنە لەوبارەیەوە بکرێت، هەروەها مەرجی ئەوەشی داناوە کە پێویستە بەڵگەنامەی یاسایی فەرمی و واژۆکراوی پێبدرێت سەبارەت بەو هەنگاوە پێشنیارکراوە.

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
بەشدارییەکی بێ‌ وێنەی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنی ئیسرائیلدا؛ سێ ئەگەری بەردەمی نەتانیاهۆ چین؟
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×