سکاڵاکەی عەلی حەمەساڵح لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکرایەوە
  2026-10-26     

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، بڕیاری کۆتایی لەسەر سکاڵایەکی عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد و سکاڵاکەی ڕەتکردەوە، کە تایبەت بوو بە نادەستووریبوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

ئاوێنە: ​ئەم سکاڵایە کە لە دژی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرابوو، تێیدا سکاڵاکار داوای کردبوو دادگا بڕیار لەسەر نادەستووریبوونی بەردەوامیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بدات. پێشتریش دادگای فیدراڵی لە دانیشتنی پێشوویدا بڕیاردانی لەسەر ئەم دۆسیەیە بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ دواخستبوو.

​بەگوێرەی زانیارییە یاساییەکان، دۆسیەکە کە هەڵگری ژمارە (٢١١/اتحادية/٢٠٢٦) بوو، پێشتر لە دانیشتنی ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦دا بڕیاردان لەسەری دواخرابوو. لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، دادگا چارەنووسی سکاڵاکەی بەتەواوی یەکلایی کردەوە و ڕەتیکردەوە بەردەوامبوونی خولی شەشەمی پەرلەمان نادەستووری بێت، هاوکات داواکاریی ڕێکخستنەوەی لێکەوتە یاساییەکانی ئەو پرسەشی بە هەمان شێوە ڕەتکردەوە.

​لە ناوەڕۆکی داوا یاساییەکەدا، عەلی حەمەساڵح وەک سکاڵاکار داوای کردبوو بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق، دادگای باڵای فیدراڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ناچار بکرێن بە دەرکردنی بڕیارێک بۆ کۆتاییهێنان بە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یاخود دووبارە هەڵسەنگاندنی دەستووری بۆ مانەوەی ئەو خولە بکرێت لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی تەواوی لێکەوتە یاساییەکانی، بەڵام دادگا کۆی داواکارییەکانی ناوبراوی ڕەتکردەوە.

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
بەشدارییەکی بێ‌ وێنەی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنی ئیسرائیلدا؛ سێ ئەگەری بەردەمی نەتانیاهۆ چین؟
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×