پێنتاگۆن ژەنەڕاڵەکانی سەردەمی بایدن یەکلادەکاتەوە؛ وەزیری جەنگیش کشانەوەی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان رادەگەیەنێت
  2026-10-20     

بەپێی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرماندە سەربازییەکانی ئێستا و پێشوویەکانی ئەمریکا خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی حکومەتی ترەمپ ئامادە دەکەن؛ ڕاپۆرتێک کە پەیوەندی بە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢١ەوە هەیە و چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا بڵاوبکرێتەوە.

 

ئاوێنە: رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، بە فەرمانی پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا، چاوپێکەوتن لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرە باڵاکانی سەربازیدا ئەنجام دراوە؛ ئەو ئەفسەرانەی چاودێریی بەشە جیاوازەکانی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان و ئۆپەراسیۆنی ئاڵۆزی گواستنەوەی خەڵکیان کردووە. ئەو ئۆپەراسیۆنە پێنج ساڵ لەمەوبەر، دوای ڕووخانی حکومەتی ئەفغانستان، دەستیپێکردووە.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی ٢٠٢٤دا، ئەم بابەتەی کردە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی بانگەشەکانی و بەڵێنی دا کە ئەو کەسانەی بەرپرسیاری بڕیارەکانی حکومەتی بایدن بوون لە ڕۆژە کۆتاییەکانی جەنگدا، لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

رۆژنامەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە کە بەهۆی ترس لە هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە ناویان ئاشکرا نەکردووە، رایگەیاندووە "ئەنجامەکانی ڕاپۆرتەکە لەوانەیە پێش هەڵبژاردنی ٣ی نۆڤەمبەر بڵاوبکرێنەوە. هەروەها، ئەگەری ئەوەش هەیە ڕاپۆرتەکە پێشنیاری سزادانی ژەنەراڵە بەشداربووەکان لەو قۆناغەدا لەخۆ بگرێت".

بەپێی هەڵسەنگاندنی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەگەر ڕاپۆرتەکە پێش هەڵبژاردنەکان بڵاوبکرێتەوە، ئەگەری ئەوە زۆرە کە ئەم هەنگاوە بە قۆستنەوەی سیاسی پەیوەست بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، حکومەتی ترەمپ هێشتا لە دەرخستنی وردەکارییە پێویستەکان دەربارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئێران خۆی دەبوێرێت. لەوانەش هێرشی ٢٨ی شوباتی سەر قوتابخانەیەک لە میناب، کە بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە بووە هۆی کوژرانی نزیکەی ١٢٠ منداڵ، هەروەها هێرشی ئێران بۆسەر کوەیت لە ڕۆژی دواتردا، کەلە ئەنجامیدا شەش سەربازی ئەمریکی کوژران و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون.

لێکۆڵینەوە لە هێرشی سەر قوتابخانەی مینابەوە ماوەی چەند مانگە لەلایەن بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکاوە بەردەوامە. لە هەمانکاتدا، ئەو کەسانەی لە هێرشە کوشندەکەی کوەیت ڕزگاریان بووە، شێوازی هەڵسەنگاندن و بڕیاردانی ئەفسەرە باڵاکانیان خستووەتە ژێر پرسیار و نیگەرانییان دەربڕیوە لەوەی کە لەوانەیە لەبارەی ئەم ڕووداوانەوە هیچ کەسێک بەرپرسیار نەکرێت.
 

زۆرترین بینراو
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
ۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ناردوه له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ری وه‌ڵامی توندی ده‌بێت
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کڵێسایەک لە باشووری ئوردن 6 کەس کوژران و 28ی دیکەش برینداربوون
ته‌ندروستی هه‌رێم كڕین و فرۆشتن به‌ جۆره‌ ده‌رزییه‌ك راده‌گرێت و له‌ بازاڕ ده‌یكشێنێته‌وه‌
لە پەراوێزخستنەوە بۆ ناوەندی بڕیار؛ چۆن دەنگدەرە گەنجەکان هاوکێشەی هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە بەرژەوەندی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان دەگۆڕن؟
پۆلیس: هه‌وڵێكی كوشتن له‌به‌رده‌م بینای دادگای به‌رایی هه‌ولێر پوچه‌ڵكرایه‌وه‌
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو بڕیاری گرنگ لەبارەی گروپە چەکدارەکان و نرخی دۆلارەوە ئاشکرا دەکات
​تۆم باراک: ترەمپ خوازیاری ڕێککەوتنە، بەڵام هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئێران لە شەممە یان یەکشەممەدا چاوەڕوانکراوە
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 29% كه‌میكردوه‌"
وەزارەتی دارایی کاتی دەستپێکردنی پێدانی پێشینەکانی بانکی ڕافیدەینی لە ڕێگەی "سوپەر کی"یەوە دیاری کرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×