سەردانە رانەگەیەندراوەکەی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل؛ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران تاوتوێ دەکرێت
  2026-10-20     

ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦)، کەناڵی (حەدەس) بڵاویکردەوە کە پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بە سەردانێکی نهێنی و رانەگەیەندراو گەیشتووەتە ئیسرائیل.

ئاوێنە: ​لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ـی ئەمەریکی زانیاریی زیاتری لەسەر ئامانجی سەردانەکە ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەتەوە و تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیشیان تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی پرسی دەستپێکردنی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران.

​ئەم سەردانەی بەرپرسە باڵاکەی پێنتاگۆن بۆ ئیسرائیل بە فەرمی رانەگەیەندراوە و کاتەکەشی یەکدەگرێتەوە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە ئیسرائیل، کە بڕیارە لە ٢٧ی ئەم مانگەدا (ئۆکتۆبەر) بەڕێوە بچێت.

​ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دوای گفتوگۆ و راوێژەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل، پێشبینی دەکرێت هەنگاوی سەربازی دژی ئێران بگیرێتە بەر. هاوکات سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە کە کۆبوونەوەکەی نەتانیاهۆ و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی (عۆڤدا) لە باشووری ئیسرائیل بەڕێوەچووە، کە ئەو بنکەیە ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی ئەمەریکای لێ جێگیر کراوە.

زۆرترین بینراو
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
ۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ناردوه له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ری وه‌ڵامی توندی ده‌بێت
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کڵێسایەک لە باشووری ئوردن 6 کەس کوژران و 28ی دیکەش برینداربوون
ته‌ندروستی هه‌رێم كڕین و فرۆشتن به‌ جۆره‌ ده‌رزییه‌ك راده‌گرێت و له‌ بازاڕ ده‌یكشێنێته‌وه‌
لە پەراوێزخستنەوە بۆ ناوەندی بڕیار؛ چۆن دەنگدەرە گەنجەکان هاوکێشەی هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە بەرژەوەندی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان دەگۆڕن؟
پۆلیس: هه‌وڵێكی كوشتن له‌به‌رده‌م بینای دادگای به‌رایی هه‌ولێر پوچه‌ڵكرایه‌وه‌
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو بڕیاری گرنگ لەبارەی گروپە چەکدارەکان و نرخی دۆلارەوە ئاشکرا دەکات
​تۆم باراک: ترەمپ خوازیاری ڕێککەوتنە، بەڵام هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئێران لە شەممە یان یەکشەممەدا چاوەڕوانکراوە
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 29% كه‌میكردوه‌"
وەزارەتی دارایی کاتی دەستپێکردنی پێدانی پێشینەکانی بانکی ڕافیدەینی لە ڕێگەی "سوپەر کی"یەوە دیاری کرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×