پەرلەمانی ئێران متمانەی بە میهرداد ئەخلاقی بەخشی وەک وەزیری نوێی بەرگری
  2026-10-18     

پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی میهرداد ئەخلاقی کیتابچی وەک وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە دەربڕیی، دوای چەند مانگێک بەڕێوەبردنی کاتیی وەزارەتەکە.

ئاوێنە: دامەزراندنی ئەو لەکاتێکدایە کە تاران گرنگییەکی زۆر بەپیشەسازیی بەرگریی ناوخۆیی دەدات، بەتایبەتیی لەبواری موشەک‌و درۆنەکاندا؛ ئەمەش لەگەڵ بەردەوامبونی سزاکان‌و ڕێگرییەکان لەبەدەستهێنانی تەکنەلۆژیاو کەرەستە سەربازییە بیانییەکان.

عەزیز نەسیرزادە پۆستی وەزیری بەرگریی ئێران دوای کوژرانی وەزیری پێشوو لەهێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆسەر ئێران لەکۆتایی شوباتی ڕابردوو، بەشێوەی کاتیی بەڕێوەدەبرا، پاشان مەجید ئیبنولڕەزا بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەتەکە دیاریکرابوو.

مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران لە6ی ئاب کیتابچی بۆ پۆستەکە كاندیدكردو ناوی بۆ وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان پێشکەشکرد.

کیتابچی پێشتر سەرۆکایەتیی ڕێکخراوی پیشەسازیی بەرگریی‌و ڕێکخراوی پیشەسازیی ئاسمانی‌و بۆشایی ئاسمانیی ئێرانی کردوە.

ئەو بەهۆی ڕۆڵی لەبەرنامە چەکدارییەکانی ئێراندا، لەلایەن ئەمریکاو ئەوروپاوه‌ خراوەتە ژێر سزاکان.

ناوبراو لەپەرلەمان بەرنامەیەکی پێشکەشکرد کە 16 پێشینەی لەخۆگرتبوو؛ لەوانە ڕێکخستنەوەی وەزارەتی بەرگریی، پەرەپێدانی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی پیشەسازیی سەربازیی‌و خێراکردنی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا بەرگرییە نوێیەکان.

ئەم گۆڕانکارییانە لەکاتێکدا ڕودەدەن کە تاران هەوڵدەدات توانای سەربازیی خۆی دوبارە بونیادبنێتەوە‌و سیستەمەکانی بەرگریی بەهێز بکات.

زۆرترین بینراو
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
ۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ناردوه له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ری وه‌ڵامی توندی ده‌بێت
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کڵێسایەک لە باشووری ئوردن 6 کەس کوژران و 28ی دیکەش برینداربوون
ته‌ندروستی هه‌رێم كڕین و فرۆشتن به‌ جۆره‌ ده‌رزییه‌ك راده‌گرێت و له‌ بازاڕ ده‌یكشێنێته‌وه‌
لە پەراوێزخستنەوە بۆ ناوەندی بڕیار؛ چۆن دەنگدەرە گەنجەکان هاوکێشەی هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە بەرژەوەندی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان دەگۆڕن؟
پۆلیس: هه‌وڵێكی كوشتن له‌به‌رده‌م بینای دادگای به‌رایی هه‌ولێر پوچه‌ڵكرایه‌وه‌
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو بڕیاری گرنگ لەبارەی گروپە چەکدارەکان و نرخی دۆلارەوە ئاشکرا دەکات
​تۆم باراک: ترەمپ خوازیاری ڕێککەوتنە، بەڵام هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئێران لە شەممە یان یەکشەممەدا چاوەڕوانکراوە
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 29% كه‌میكردوه‌"
وەزارەتی دارایی کاتی دەستپێکردنی پێدانی پێشینەکانی بانکی ڕافیدەینی لە ڕێگەی "سوپەر کی"یەوە دیاری کرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×