وته‌بێژی پارتی: به‌منزیكانه‌ پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌
  2026-08-29     

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، به‌منزیكانه‌ وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و چه‌قبه‌ستوییه‌ی كه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

ئاوێنه‌: مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، پێویستە لە زوترین کاتدا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکەن.

وتیشی، پەیوەندی بەردەواممان هەیە و هاتوچۆی بەردەوامی نێوان پارتی و یەكێتی هەیە.

ئاشكراشیكرد، به‌منزیكانه‌ وه‌فدی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، "کۆبونەوەی لوتکە" لە نێوان سەرکردایەتی هەردولا پاش کۆبوونەوەی وەفدی هەردوو حزب ئەنجام دەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×