سهباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئێوارهی ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە دەستیان هەبوە لە "سوکایەتیکردن" بە ئاڵای ئەمریکا لە بەغدا.
ئاوێنه: سهباح نوعمان لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی "لەسەر ڕاسپاردەی عهلی زهیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە دەستیان هەبوە لە سوکایەتیکردن بە ئاڵای ئەمریکا لە بەغدا، کە هاوكات بو لەگەڵ یەکێک لە نمایشەکان لە کاتی چالاکییەکانی 'ڕۆژی سەروەری'."
هەروەها جەختیکردەوە لەسەر سزادانی هەر کەسێک کە تێوەگلانی لەم کارەدا سەلمێنراوەو گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەری، بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ یاسا عێراقییەکان و نەریتە دیپلۆماسییەکاندا.
ئەوەشی خستهڕو"حکومەت جەخت دەکاتەوە لهوهی كه ڕێزگرتن لە هێمای وڵاتان و نێردە دیپلۆماسییە دۆستهكان کە لە عێراق پەسەندکراون، پابەندبونێکی یاسایی و دیپلۆماسییەو هەر دهستدرێژی یان بێڕێزییەک لەمڕوەوە ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە."