بەستەڵەکی نێوان پارتی و یەکێتی توایەوە و کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت
  2026-10-03     

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بەستەڵەکی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی تواندووەتەوە و بەم نزیکانە کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجام دەدرێت. 

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی "بەستەڵەکی نێوان هەردوو هێزی سەرەکیی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان بەرەو توانەوە دەچێت، چونکە دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، هەنگاوێکی ئەرێنی و کاریگەر بووە بۆ شکاندنی ئەو ساردییەی کەلە قۆناخی رابردوودا دروست ببوو".

پیرە پێشبینیکرد لە رۆژانی داهاتوودا ئەم کەشە ئەرێنییە لەرێگەی کۆبوونەوەیەکی فەرمیی نێوان پارتی و یەکێتی بەرجەستە ببێت، بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان و برەودان بە کاروانی حوکمڕانی و چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا.

لەبارەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیشەوە، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی باسی لەوەکرد، "هیچ گومانێک لە توانست و لێهاتوویی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ئارادا نییە".

"هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگە و دەستبەرداری پاراستنی هەرێمی کوردستان نابن، چونکە پاشماوە و مەترسییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پێش ئەوەی هەڕەشە بن بۆسەر ناوچەکە، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆسەر ئاسایشی وڵاتانی رۆژئاوا و خودی هاوپەیمانان"، سەعدی ئەحمەد پیرە وا دەڵێ
 

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×