رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، چالاكوانێكی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 45 رۆژه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركراوه‌و مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌و راده‌ستكردنه‌وه‌ی به ئێران هه‌یه.
ئاوێنه: رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، کەیهان جەوانمەردی، چالاکی سیاسیی تەمەن 29 ساڵی خەڵکی شارۆچكه‌ی تیکاب-ی سنوری پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لە کەمپی "پەهلەوان کۆی"ی شاری ئەدەرنەی تورکیا ڕاگیراوە و لە بەردەم مەترسیی جدیی دیپۆرتکردنه‌وه‌و راده‌ستكردنه‌وه‌دایه به ئێران.
به‌پێی راپۆرته‌كه، کەیهان جوانمەردی ڕۆژی چوارشەممە 19ی 8ی 2026 لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوه ده‌ستگیركراوه‌و سەرەتا لە کەمپی ئەدەرنە ڕاگیرابو و لە 16 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریشه‌وه بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی، بۆ کەمپی "پەهلەوان کۆی" گواستراوەتەوە.
هه‌نگاو وتوشیه‌تی، ئەم پەناخوازە کە پێشینەی چالاکیی سیاسی هەیە، لە ئەگەری راده‌ستكردنه‌وه‌ی به ئێران، روبه‌ڕوی مەترسیی دەرکردنی سزای قورس و نامرۆڤانە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ده‌بێته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی هه‌نگاو، کەیهان جوانمەردی لە چەند ساڵی ڕابردودا وەک چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبوە و بەهۆی گوشاری بەردەوامی دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتێکی ئارام، هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتوە.
هه‌نگاو داوای راگرتنی ده‌ستبه‌جێی بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ناوبراوی له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه كردوه‌و راشیگه‌یاندوه، خوازیاری ڕەچاوکردنی بنەمای قەدەغەی گەڕاندنەوەی زۆرەملێین.
هه‌روه‌ها داواشی لە ناوەند و ڕێکخراوە نێوده‌وڵه‌تییەکانی مافی مرۆڤ، بەتایبەت مەرجەعەکانی بەرپرسیار بۆ پشتیوانی لە پەناخوازان كردوه هەرچی زوتر کاردانەوەیان سەبارەت بە بارودۆخی کەیهان جوانمەردی هەبێت و هه‌نگاو بنێن بۆ به‌رگرتن لە گەڕاندنەوەی بۆ ئێران.