ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه له قه‌زای بنه‌سڵاوه له سنوری هه‌ولێر گه‌نجێك به ده‌ستڕێژی گوللـه كوژرا. پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردوه‌و به‌دوای تۆمه‌تباردا ده‌گه‌ڕێت.
ئاوێنه: کیفاح حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، به روداوی راگه‌یاند"لە قەزای بنەسڵاوەی شاری هەولێر، گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژراوە و ئێستا تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی هەولێر."
وتیشی، ئێمە سه‌عات 9:00ی شه‌و لە روداوەکە ئاگادارکراینەوە، راستەوخۆ گەیشتینە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.
سەبارەت بە تۆمەتبارەکە و هۆکاری رووداوەکەش، کیفاح حه‌سه‌ن وتی: "پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری روداوەکە، تۆمەتبارەکەش تائێستا دەستگیر نەکراوە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت."
به‌پێی زانیارییه‌كان ئەو گەنجەی كوژراوه ناوی محەمەد شێرزاد و لە دایکبوی ساڵی 2005 بوه، لە نانەواخانە کاری کردوە.