جەبار یاوەر بۆ ئاوێنە: ئەگەر ئەمریکاو ترەمپ چەکیان ناردووە، بۆ ناڵێن چەکیان بۆ کێ ناردووە؟ 
  2026-05-05     

ئا: ئاوێنە

 

ماوەیەکە مشتومڕی زۆر لەبارەی ئەو چەکانەوە دروستبووە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند چەکیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ناردووە و کوردەکان دەستیان بەسەردا گرتووە، لەوبارەیەوە شارەزایەکی بواری سەربازیی ڕایدەگەیەنێت، کە ئەگەر ئەمریکا و ترەمپ چەکیان ناردووە، بۆ ناڵێن چەکیان بۆ کێ ناردووە؟ 

 

جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتى پێشمەرگە و شارەزای بواری سەربازیی دەربارەی ئەوەی ماوەیەکە ترەمپ چەند جارێک باسی ئەوەی کردووە چەکی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ناردووە و کوردەکان دەستیان بەسەردا گرتووە، ئەو چەکانە لە کوێن و لای کێن؟ تایبەت بە ئاوێنەی وت "من هیچ زانیارییەکم نییە کە ئەمریکا چەکی ناردووە یان نا، بەڵام ئەمریکا و ترەمپ خۆیان دەتوانن بڵێن چەکیان بۆ کێ ناردووە و کێ دەستی بەسەردا گرتووە".

ناوبراو زیاتر روندەکاتەوە و دەڵێت "ناردنی چەک ڕێگا و ڕێکاری خۆی هەیە، هەرئاوا بە هەڕەمەکی نانێردرێت بۆ شوێنێک و بۆ لایەنێک، چەک بە سندوق نایەت و لە هەرێم فڕێی بدەن و بڵێن بینێرن بۆ فڵان شوێن، ئەمە ڕێکاری خۆی هەیە".

ئەو شارەزا سەربازییە زیاتر ئاشکرا دەکات لەسەر ئەو چەکانەوە و رایدەگەیەنێت "ئێستا ئەو هەڵایە لەسەر ئەو چەکانە درووست بووە، حکومەت و فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوەی هەرێم دەتوانن بە نوسراوێکی فەرمی داوا لە کونسوڵگەری یان باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکەن، ئەو چەکانە چەندن و دراون بە کێ و ئاگادارمان بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو مەتەڵە هەڵبێت و ئەو قسە و قسەڵۆکانە نەمێنن، بە یەک نوسراو حکومەت یەکلایدەبێتەوە و کۆتایی دێت".

جەبار یاوەرباسی کاریگەری ئەو چەکانە لەسەر هەرێم دەکات و دەڵێت "بەڵێ لە دوو ڕووەوە کاریگەری لەسەر هەرێم هەبووە، ئەگەر ناردنی ئەم چەکانە ڕاست بێت بێگومان کاریگەری لەسەر پەیوەندی ئەمریکا و کورد درووست دەکات وەک دوو دۆست و هاوپەیمان".

پەیوەست بە کاریگەری دووەمیش، ئەو ئەمیندارە وتی "لەڕووی دووەمیشەوە کاریگەری لەسەر پەیوەندی هەرێم و ئێران دروست دەکات، چونکە ترەمپ دەڵێت ئەو چەکانەم ناردووە بۆ خۆپیشاندەران، بۆیە ئێستا ئێران ڕەنگە چاوەڕێی یەکلاییبوونەوەی ئەم بابەتە بکات".
 

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×