مایكڵ روبن: توركیا ئەوەی لە رۆژئاوا كردی لە باشووری كوردستان بۆی ناچێتە سەر  ‌
  2026-02-12     

ئا: ئاوێنە

 

مایكڵ رۆبن  چاودێری باڵا لە پەیمانگەی ئینتەرپڕایزی ئەمەریكایی رایگەیاند، راستە توركیا تووشی نەخۆشیی خۆبەزلزانی و لەخۆباییبوون بووە، بەڵام ئەوەی لە كوردستانی رۆژئاوا توانی بیكات لە باشووری كوردستان بۆی ناچێتە سەر.

 

مایكڵ رۆبن رای گەیاند، "خۆبەزلزانیی توركیا ئێستە بە ڕوونی هەستی پێ دەكرێت، بەڵام گومانم هەیە لەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  پێویست بكات نیگەران بێت لە پێشهاتێك بە ئەندازەی قەبارەی ئەوەی توركیا و بریكارەكانی لە سووریا كردیان، چونكە حكوومەتی هەرێم بە ڕوونی زۆر دامەزراوەیی و ددانپێدانراوە."

ئەم قسانەی رۆبن لە دوای ئەوە هات پێش چەند رۆژێك هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، لەبارەی هێرشەكان بۆ سەر هەسەدە رای گەیاند، "دوای سووریا، نۆرەی عێراقە."

هاكان فیدان هەروەها هانی حكوومەتی ناوەندی عێراقی دا بە فراوانكردنی دەسەڵاتەكانی لە هەرێمی كوردستان. ئاماژەی بەوەش كرد كە تەنیا دوو بۆ سێ رۆژیان پێویستە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی سەربازییەوە كۆتایی بە دۆخی شنگال بهێنن كە بووەتە مۆڵگەی پەكەكە و لە لیستی تیرۆری ئەمەریكاشدایە.

مایكڵ رۆبن بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند، حكوومەتی توركیا دەیەوێت سوود لە هاوكێشە نێودەوڵەتییەكان وەربگرێت، بۆ ئەوەی زۆرترین فراوانخوازی لە ناوچەكە ئەنجام بدات، بەتایبەت لە كاتێكدا سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ هەیە.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×