"دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆمار پەیوەستە بەدانوستانی ئەمریکاو ئێرانەوە"
  2026-02-10     

ئا: ئاوێنە

 

سەرکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئومێدەوارە کە سبەی یەکێتی و پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی کابینەی دەیەم رێککەوتنێنی "زۆرباش" بکەن، دەشڵێت "یەکلاکردنەوەی سەرۆککۆمار تا ئەوکاتە درێژ دەبێتەوە کە گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا بەچی دەگات!".

 

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی دواین پێشهاتەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار تایبەت بە ئاوێنەی وت "لەو بڕوایە نییم تاوەکو پێنجشەممە پۆستی سەرۆککۆمار یەکلایی بکرێتەوە لەنێوان یەکێتی و پارتی، تاوەکو ئێستا تۆپەکە لەگۆڕەپانی کوردایە و کوردیش یەکلا نەبووەتەوە".

وتیشی "چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی سبەی یەکێتی و پارتی دەرئەنجامێکی باشی هەبێت؛ هەم بۆ پێکهێنانی حکومەت و هەم پۆستی سەرۆککۆمار".

هەرێم ئاغا لەباسی شیعەکان ئەوە دەدرکێنێت کە ئەوانیش بوون بە دوو بەشەوە، بەتایبەت دوای لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران، هەربۆیە ناوبراو جەختیکردەوە "دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران کاتی دەوێت".

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق رای کۆتایی خۆی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار ئاشکراکرد و رایگەیاند "راموایە ئەو پۆستە تا ئەوکاتە درێژ ببێتەوە کە گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا بەچی دەگات و دەرەنجامی کۆبوونەوەکە لەسەر شیعە چی دەبێت".

"ئومێدمان هەیە سبەی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی رێککەوتن بکرێت". هەرێم کەمال ئاغا وا دەڵێت

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ لە هەولێر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی کابینەی دەیەم و پۆستی سەرۆککۆمار کۆببنەوە.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×