"مووچەی مانگی ١٠ی هەرێم لەدوای مووچەی مانگی ١٢ی عێراق دەدرێت، دەبێت هەرێم ١٢٠ ملیارەکەشی ناردبێت"
  2025-12-10     

ئا: ئاوێنە

 

تاوەکو ئێستا بەغدا مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی خۆی دابەشنەکردووە، بەوتەی کاندیدێکی دەرچووی کورد لە عێراق دەڵێت "مووچەی مانگی ١٠ی هەرێم لەدوای مووچەی مانگی ١٢ی عێراق دەدرێت، بەمەرجێک هەرێم ١٢٠ ملیارەکەی ناردبێت، کە هێشتا نەیناردووە".

 

جەمال کۆچەر، کاندیدی دەرچوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتوو تایبەت بە ئاوێنەی راگەیاند "تاوەکو ئێستا نازانین مووچە دەفەوتێت یاخود نا. مانگی هەشتی ئەمساڵ داوامان لە حکومەتی هەرێم کرد هەر ١٥ رۆژ جارێک نەگاتە ٢٠ رۆژ؛ ١٢٠ ملیار دیناری مانگەکان بۆ بەغدا بنێرێت تاوەکو بۆ ئەمساڵ پێی رابگەن هەموو مووچەکان بدرێت".

وتیشی "بەڵام بەداخەوە، هەموو جارێک مانگ تێدەپەڕێت ئەوکاتە هەرێم ١٢٠ ملیارەکە دەنێرێت، گەر بەو سیستەمەی حکومەتی هەرێم بێت مووچەیەکی دیکەی هەرێم دێت".

سەبارەت بە ئەگەری فەوتانی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـش، جەمال کۆچەر ئاشکرایکرد "مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ مەرجە نەفەوتێت و بگوازرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٦، واتە عێراق ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ هەرێمی دیاریکردووە کە بەپێی خەرجی فیعلییە؛ تێنەپەڕێت".

ناوبراو زیاتری ئاشکراکرد و راشیگەیاند "ئەگەر ئەو پارەیەی بۆ هەرێم تەرخانکراوە زیاد نەکرێت لەلایەن هەرێمەوە؛ چونکە مووچەی هەرێم زیادیکردووە و حکومەتی هەرێم پارەی زیاتری راکێشاوە، ئەگەر ئەو سەقفەی تێپەڕاند ئەوا وەزیری دارایی دەڵێت؛ زیاترتان راکێشاوە و مووچە نادەین، ئەگەر تێینەپەڕێنێت ئەوە مەرجە مووچەی مانگی ١١ و ١٢ـش بنێردرێت".

هەرچی مووچەی مانگی ١٠شە، کاندیدە دەرچوەکەی یەکگرتوو بۆ پەرلەمانی عێراق دەڵێت "لە بەغدا هێشتا مووچەی مانگی ١٢ نەدراوە، مووچەی مانگی ١٠ی هەرێمیش لەگەڵ ئەوان دەدرێت؛ ئەویش دەبێت هەرێم ١٢٠ ملیارەکەی ناردبێت، بەڵام جارێ زووە".

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×