لافاو، زیانەکانی چین بۆ کشتوکاڵ‌و راماڵینی خاک‌و ئاوی سەر زەوی‌و ژێر زەوی؟
  2025-12-09     

ئا: ئاوێنە

 

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەجۆرێک لە هەندێک ناوچە بە لێزەمە دەبارێت و لافاوی دروست کردووە، لەبارەی زیانەکانی ئەو لافاوە بۆ ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی ئاوێنە مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدین لە بەشی خاک و ئاو دەدوێنێت. 

 

دکتۆر تاریق فاروق، مامۆستا لە بەشی خاک و ئاو لە کۆلیژی زانستە ئەندازیارییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین سەبارەت بە زیانی ئەو لافاوەی لەچەند ناوچەیەکی کوردستان دروستبووە ئایا لەرووی کشتوکاڵییەوە چ زیانێکی هەیە؟ تایبەت بە ئاوێنەی راگەیاند "زیانی ئەم بارانە لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و شارەوانییشدا زیانی دەبێت، بەڵام زیانەکە بەوجۆرە نییە کە کێشە بۆ ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی دروست بکات، چونکە لەکۆتایدا دەچێتەوە ژێر زەوی".

لەبارەی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ، د. تاریق کە پسپۆڕی هەیە لە خاک و ئاو دەڵێت "ئەو بارانەی لە چەمچەماڵ باریوە ناچێتە ژێر زەوی ئەو قەزایە، بەڵکو دەچێتە شوێنی دوورتر؛ چونکە تاوەکو هێزی هەبێت ئەو ئاوەیە دەڕوات، کە وەستا دەچێتە ژێر زەویی و پێی دەڵێن (ئینفلتریشن) لەخاکدا".

پەیوەست بە زیانی دیکەش، ناوبراو وتی "ئەو بارانەیە زیانیش دەدات لە بەنداوەکان، بەنمونە بەنداوێک بە ١٠٠ ساڵ پڕببێتەوە بەهۆی ئەو لافاوەوە کە قوڕ و لیتە و وردە بەرد و پەلکە دار تێدایە پڕۆسەی پڕبوونەکە خێراتر دەکات".

هەروەها بەوتەی ئەو بێت، یەکێکی دیکە لە هەرە کێشەکان "داماڵینی خاکە" لەسەر کشتوکاڵ و د. تاریق فاروق زیاتر رونی دەکاتەوە و دەڵێت "خاك ئەو چینەی سەرەوەی هەیە کە بۆ کشتوکاڵ بەکاردێت؛ دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان و پێویستی بە ئیدارەدانی زیاتر دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ باری ئاسایی، پێدەچێت ئەسڵەن هەر باش نەبێتەوە ئەو داماڵینی خاکە".

هەرچی سەبارەت بە سودەکانیشە، ئەو پسپۆڕی خاک و ئاوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بارانەی کە دادەبارێت سودی زیاترە لە زیانی و دەڵێت "بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی ئەو بارانەین و هەرێمێکی کشتوکاڵین، یەکێک لە سودەکان ئەو بارانە ئەوەیە کە خاکەکەی شێدارکردووەتەوە بۆ جوتیاران و لەرووی ژینگەشەوە کەشوهەوا گۆڕانی بەسەردا دێت، لەرووی کشتوکاڵییەوە پەڵەیەکی زۆر باشی داوە بۆ جوتیاران. هەربۆیە جگە لە داماڵینی خاک هەموو زیانەکانی دیکە باش دەبێتەوە".
 

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×