کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پەرلەمان لەگەڵ ئۆجەلان: چەندی خایاند، باسی چی کرا؟
  2025-11-25     

ئا: ئاوێنە

 

دەم پارتی داوا دەکات کۆنووسی سەردانی سێ ئەندامی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی پەرلەمانی تورکیا بۆ لای عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە، ئاشکرا بکرێت.

 

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئەم مانگە، حوسێن یایمان، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە، گولستان کلیچ کۆچیغیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، فیتی یڵدز، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی مەهەپە، لەئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبونەوە.

جەهەپەو یەنی یۆل، کە ئەنادامئ کۆمیسیۆنەکە بوون، بەشێک نەبوون لەو شاندەی چوونە ئیمرالی.

بەپێی زانیارییەکان، سێ ئەندامی کۆمسیۆن لەئیستەنبوڵەوە بەرەو دوورگەی ئیمرالی، کە ئۆجەلان لەوێ دەستبەسەرە، بە هەلیکۆپتەر گەشتیان کردووە.

کۆبوونەوەکە دوو کاتژمێرو ٥٠ خولەکی خایاندووە. لەکۆبوونەوەکەدا هیچ گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆمار نەکراوەو ئەندامانی کۆمسیۆن لەگەڵ ئۆجەلان وێنەیان نەگرتووە، بەڵام دەنگی گفتوگۆکانیان تۆمار کراوە.

بەپێچەوانەی کۆبوونەوەکانی پێشوو، بەرپرسانی حکومی‌و میت‌و ئەمنی ئامادە نەبوون، بەو پێیەی کۆبوونەوەکە بەناوی پەرلەمانەوە ئەنجامدراوەو کۆنوسەکانیش پارێزراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەندامانی کۆمسیۆن پرسیاریان لەبارەی پڕۆسەکە کردووەو ئۆجەلان ئەو پەیامەی گەیاندووە کە سوورە لەسەر لێدوانەکانی، بۆ دانانی چەک‌و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە.

هەروەها بەتوندی جەختی لەگرنگی ڕۆڵی دەولەت باخچەلی کردوەتەوە لەم پرۆسەیەداو سوپاسی سەرکردەکانی کردووە.

ئۆجەلان وتویەتی "خۆزگە جەهەپەش ئامادە بوایە".

هەروەها لەم دیدارەدا پەرەسەندنەکانی سوریا تاوتوێ کراوە، تولای هاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی دیموکرات لەکۆبوونەوەی پەرلەماندا ڕایگەیاند "ئۆجەلان، دیدگایەکی خستەڕوو کە دەتوانێت کلیلی پڕۆسەی چارەسەرکردن بێت، بەتایبەتی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاو بۆ سوریا بەگشتی".

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×