دۆران کاڵکان: هەموو شت بە خواستی تورکیا نابێت و وا بڕوات شکست دەهێنێت
  2025-11-12     

ئا: ئاوێنە

 

سەرکردەیەکی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت: تورکیا دەیەوێت هەموو شتێک بە خواستی ئەو بێت بەڵام بابەتەکە بەو جۆرە نییە و ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر ئەو سیاسەتە ئەوە شکست دەهێنێت.

 

دۆران کاڵکان، ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان و سەرکردە لە پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لێدوانی نوێی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی دا و ڕایگەیاند: پەکەکە هەنگاوگەلێکی گرنگی ناوە لەسەر داوای ڕێبەرەکەی، شەڕی ڕاگرت و کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە ئەنجامدا و لە دواترین هەنگاویشدا بڕیاری کشانەی گەریلادرا لە باکوری کوردستان، بەوەش پەکەکە هەموو ئەو هەنگاوانەی ناوە کە لەسەری پێویست بووە.

ئەو سەرکردەیەی پەکەکە جەختی لە ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان کردەوە و وتی تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی ڕێبەرەکەیان ڕووی نەداوە و ڕەوشی ئیمراڵی وەک خۆیەتی، پاش هەنگاوەکانی تەڤگەری کورد ئێستا ئیتر هیچ بەربەستێک لەبەردەم کاری دەوڵەت و کۆمسیۆنەکەی چارەسەرییدا نەماوە و دەبێت بەخێرایی کارەکانی ئەنجامبدات.

دۆران کاڵکان وتیشی، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت هەموو شتێک بە خواستی ئەو بەڕێوەبچێت و ئەو هیچ هەنگاوێک نەنێت، با دڵنیابێت کە شتەکە بەو جۆرە نابێت کە ئەو دەیەوێت.

دۆران کاڵکان جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی ئێستای تورکیا نادروستە و ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوامبن ئەوا وڵاتەکە بە ئاقارێکی خراپدا دەڕوات و شکست دەهێنن و ڕووبەڕویی دادگایی گەل دەبنەوە.

سەرکردەکەی پەکەکە ڕوونیشیکردەوە کە پڕۆسەی چارەسەریی و بنیادنانی ئاشتیی بژاردە نییە تا لایەنێک بڵێت دەیکەم یاخود نا، بەڵکو ناچارییە و ئەگەر لایەنی بەرامبەر بەهەندی وەرنەگرێت ئەوا دووچاری زۆر شت دەبێتەوە و پەکەکەش ئامادەی هەموو پێشهاتێکە

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×