رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی دەڵێت، ترەمپ پێشنیازێكی ناتانیاهۆی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران رەتكردووەتەوە.
ئاوێنە: رۆژنامەکە لە راپۆرتێکیدا لە زاری چەند لێپسراوێكی ئەمریكییەوە رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا راشكاوانە بە ئیسرائیلی راگەیاندووە كە پاڵپشتی هیچ جۆرە هێرشێك بۆ سەر ئێران ناكات.
ئەو لێپرسراوە ئەمریكیانە كە رۆژنامەكە ئاماژەی بە ناویان نەكردووە وتویانە، "ترەمپ ئەو پێشنیازەی لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ دانوستان لەگەڵ تاران رەتكردووەتەوە."
هەروەها بە خودی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی وتووە: ئەو بە رێگای دیپلۆماسی و دانوستان ئەو بابەتە چارەسەر دەكات.
بەم پێیە،ئاشکرا کراوە کە ماوەیەک بووە ئیسرائیل پلانی هەبووە، بە هاوکاری ئەمریکا، لە مانگی 5ـی ئەمساڵدا هێرشبکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام نیشاندانی ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لە لایەن ئێرانەوە وای کردووە تڕەمپ لە پاڵپشتی کردنەکەی بوەستێت و ڕێگەی دانوستان بگرێتە بەر.