مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا واز لە هەڕەشەكانی بێنێت، دەتوانین بگەینە رێككەوتن.
ئاوێنە: مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، لەبارەی دانوستانەكانی تاران و واشنتۆن كە بڕیارە سبەی لە عومان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئیران بەڕێوەبچن، وتی، ئەگەر ئەمریكا، خواستنی ناپەیوەندیدار نەهێنێتەگۆڕێ و واز لە هەڕەشەو تۆقاندن ببێت، ئەوا دەرفەتێكی باش هەیە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن.
وتیشی، كۆماری ئیسلامی باوەڕی بە گفتوگۆ و دانوستان هەیە لە سایەی بونی رێزی هاوبەش و هەر جۆرە سەپاندنێك رەتدەكاتەوە.