تورکیا: بۆ رێگەگرتن لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی، ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ ئیسرائیل بکەین
  2025-04-10       213       

ئەمرۆ پێنجشەممە 10ـی 4ـی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، هەرکات پێویست بێت بەمەبەستی کۆتایهێنان بە ململانێکانی نێوانیان، گفتوگۆ لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن و لەماوەی رابردووشدا گفتوگۆی تەکنیکی لەنێوانیاندا هەبووە.

ئاوێنە: لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای تورکیا، هاکان فیدان ئاشکرای کردووە، لەکاتێکدا ئەوان چەند ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی لە سووریا ئەنجام دەدەن، پێویستیان بەوە هەیە، لەگەڵ ئیسرائیل کۆببنەوە بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتن لەبارەی پرسی ناوچەی فڕین لە سووریا  و ژمارەیەک پرسى دیکە، بەهەمان شێوەی ئەو میکانیزمانەی کە لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا جێبەجێی دەکەن.

دووپاتیشی کردووەتەوە کە، لە ماوەی رابردوودا گفتوگۆی تەکنیکی لەنێوان تورکیا و ئیسرائیلدا هەبووە بۆ رێگرتن لە رووبەڕوبوونەوەی سەربازی لەنێوانیاندا.

بە وتەی فیدان، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل تەنیا گفتوگۆی تەکنیکین بۆ رێگرتن لە رووبەڕوبوونەوە و بۆ مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان نییە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×