سبەی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان ڕادەگەیەنرێت
  2025-02-23       111       

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، سبەی دوشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان ڕادەگەیەندرێت.

ئاوێنە: ئەمرۆ یەکشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سبەی محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی وڵاتەکە، لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان ڕادەگەیەنێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، كۆنگرەكە کاتژمێر 9:30ـی بەیانی، لە هۆتێل بابل لە بەغدا، بە ئامادەبونی وەزیر، پەرلەمانتار، سەرۆکی دەستە و باڵێۆزەکانی وڵاتان بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی 20ـی تشرینی دووەمی 2024، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی لەعێراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و هەتا 22ـی تشرینی دوەمی 2024 بەردەوام بو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×