تەرمی حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفیەدین بە خاکدەسپێردرێن
  2025-02-23       241       

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی شوباتی 2025، تەرمی حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفیەدین سەرۆک و جێگری سەرۆکی پێشووی حزبوڵلای لوبنان لە مەراسیمێکدا بە خاکبسپێردرێن.

ئاوێنە: حەسەن نەسڕوڵڵا لە باشووری بەیروت بە خاك دەسپێردرێت، هەروەها هاشم سەفیەدین لە شوێنی لەدایكبوونی لە لوبنان بە خاك دەسپێردرێت.

حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە رۆژی 27ی ئەیلولی 2024، لە بۆردوومانێكی سوپای ئیسرائیل لە بەیروت کوژرا و دوای كوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا، لەلایەن حزبوڵڵاوە هاشم سەفیەدین بە ئەمینداری گشتیی هەڵبژێردرا، دوو رۆژ بەرلەوەی بە فەرمی ببێتە ئەمینداری گشتی لە سەرەتای تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو ئەویش بەهەمانشێوە لە بۆردوومانێكی سوپای ئیسرائیلدا كوژرا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×