ئەو كەسەی دو شەو لەمەوبەر لە سەنتەری شاری زاخۆ، بە دەستڕێژی گوللـە مامی خۆی كوشت، ئەمڕۆ چوارشەممە، خۆی رادەستی پۆلیس كرد.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەو تۆمەتبارەی كە دو شەو لەمەوبەر لە سەنتەری شاری زاخۆ تاونێكی كوشتنی ئەنجامدا، خۆی رادەستی پۆلیس كرد.
تۆمەتبارەكە ناوی "س. س. د." و تەمەنی 24 ساڵە، بەپێی قسەی پۆلیس، ناوبراو دوای خۆڕادەستكردنی، لەبەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.
نزیك سەعات 8ی شەوی رۆژی 17ی ئەم مانگە، لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی و زەویوزار، لە سەنتەری شاری زاخۆ، ئەو كەسە دەستڕێژی لە مامی خۆی كردو كوشتی.