کۆڕی ناساندن و خوێندنەوەی رۆمانی تابوتی پەیمانی خودا بەڕێوەچوو
  2025-02-16       219       

لە مەڵبەندی کوردلۆجی زانکۆی سلێمانی، کۆڕێکی تایبەت بە ناساندن و خوێندنەوەی یەکێک لە رۆمانە کوردییە نوێیەکان رێکخرا و باس لە ماهیەت و گرنگیی ناوەڕۆکەکەی کرا.

ئاوێنە: لە شاری سلێمانی، لە مەڵبەندی کوردۆلۆجی زانکۆی شارەکە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە رووناکبیران، کۆڕێکی تایبەت، بە ناساندن و خوێندنەوەی رۆمانی "تابوتی پەیمانی خودا"، لە نووسینی سەڵاح جەلال رێکخرا.

د. دڵشاد مستەفا، بە ناساندن و خوێندنەوەی رۆمانەکە سەرپەرشتیی کۆڕەکەی کرد، لە بەرامبەردا، نووسەر چەند سەرنجێکی سەبارەت بە ناوەڕۆک و تێگەیشتنەکانی رۆمانەکە خستە روو.

سەڵاح جەلال، ئاماژەی بەوەشدا، "ئەم رۆمانە بە رێچکەیەکی نوێ لە شێوازی گێڕانەوە و راناوە باوەکاندا چووە"، جەختی لەوەش کردەوە ئەم بەرهەمە، پەیوەندییەکی گەردوونییە، لەنێوان مرۆڤ و بوونەوەرە سەروو سروشتییەکاندا، روونکردنەوەی ئەو پنتە فیزیاییەیە کە شرۆدینگەر و جەیمس وێب بۆی دەگەڕێن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×