هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان گەیشتنە ڕێککەوتن و لیژنەیەک بۆ پشکنینی بۆرییەکان پێک هێنرا.
ئاوێنە: شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە "ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-02-2025، دوای پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەست، کرا."
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بەمەبەستی پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولادا پێک هێنراوە."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "لەم ڕووەوە پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە."
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شهممه، 22ـی شوباتی 2025، وهزارهتی نهوتی عێراق ڕایگهیاند، سهرجهم ڕێكارهكانی دووباره ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان له ڕێگهی بهندهری جهیهانی توركییهوه تهواو كراون.